هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە چوارچێوەی کەمپەینی "نان و دادپەروەری" لە ئێلح پاش کۆبوونەوە لەگەڵ کرێکاران، سەردانی شارەوانی کرد، لەگەڵ جەماوەر بەرەو شارەوانی ئێلح ڕێپێوانی کرد، بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "گەل لێپێچینەوە لە قەیوم دەکات" چوونە نێو شارەوانی.
ناڕەزایەتی بە هەڵپەڕکێ
لەبەردەم شارەوانی حاتەم ئۆغۆللاری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردن و گرتنی گەنجان بە پاساوی هەڵپەڕکێ، دووپاتی کردەوە ئەم سەپاندنە قبووڵ ناکەن، گوتی: "هەرچی دەکەن با بیکەن، ناتوانن هەڵپەڕکێ و چاند و زمانی ئێمە ئاستەنگ بکەن. چاوەڕوانی ئەوەین هەمووان بەشداربن لە هەڵپەڕکێی ئازادی".
پاشان حاتەم ئۆغۆللاری لەگەڵ هاوڵاتیان هەڵپەڕی و ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕەوشەکە دەربڕی. لەکاتی هەڵپەڕکێیەکەدا، لەگەڵ چەپڵە و هەلهە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.