تونجەر باقرخان: لە نەورۆزدا بە هێزەوە خاوەنداری لە بانگەوازییە مێژووییەکە بکەین
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە میانەی ئاشکرا کردنی ڕاگەیاندنی پیلاننامەی نەورۆزی ئامەد قسەی کرد و داوای خاوەنداری بەهێزی لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە میانەی ئاشکرا کردنی ڕاگەیاندنی پیلاننامەی نەورۆزی ئامەد قسەی کرد و داوای خاوەنداری بەهێزی لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک" و "نەورۆزی کۆمەڵگای دیموکراتیک بۆ ئازادی" بەڕێوەدەچێت. ڕاگەیاندنی نەورۆزی ئەمساڵ لە دەروازەی مێردین لە ناوچەی سووری ئامەد ئاشکراکرا.
چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە دوای ئاشکراکردنی ڕاگەیاندنی نەورۆز قسەی کرد و وتی: "بۆ ئێمە ناوی نەورۆز بە واتای بەرخۆدان و ڕووناکی ئاگرە. کاوە لە مێژوودا چی کردووە، ئەمڕۆ گەلی کوردیش هەمان کار دەکات. مەزڵوم دۆغانەکان و زەکیە ئەلکانەکان هەمان کاریان کرد. ئەم کەسانە مژدەیان بە ئێمەدا. پێویستە ئەم پەیامە بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' گەورەتر بکەین. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت؛ "بەرخۆدان و تێکۆشانتان ڕێبەری ئێوە بێت." بە دەستی خۆتان سیاسەت و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات بنێن."
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی سەرنجی خستەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "لە کاتێکدا بانگەوازییەکی مێژوویی کراوە، خوێندنەوەی راگەیاندنی نەورۆزی ئامەدیش زۆر گرنگە. ئێمە لە نەورۆزدا زۆر بەهێزترەوە خاوەنداری لە بانگەوازە مێژووییەکە دەکەین. ئەگەر بتوانین دەنگی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی کورد، تورک، عەلەوی و بندەستان بگەیەنینە ئیمرالی، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورە بەجێدەهێنین. لەبەر ئەوە بانگەوازییەکە لە نەورۆزدا بگاتە ئاستێکی بەهێز بۆ تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی. پێویستە بەشداریمان لەم پڕۆسە مێژووییەدا شایانی گرنگی نەورۆز هەبێت. پێویستە نەورۆز بە جوانترین شێوە ئامادەکاری و بەڕێوە ببرێت. بۆچی؟ لەبەر ئەوە لە هەمان کاتدا وەڵامێکە بۆ ئەو ڕێککەوتنە گرنگە کە ڕێگە بە کورد دەدات لە سووریا ماف و ئازادییەکانی خۆی بپارێزێت و هەم بۆ بانگەوازییەکەی بەڕێز ئۆجالانە.
نەورۆزی ٢٠٢٥ نەورۆزێکی مێژوویی دەبێت. نەورۆز لە ڕەهشانەکان و زەکیەکانەوەو بە سێ چڵی شقارتەوە لەلایەن مەزڵوم دۆغانەوە دەستی پێکرد و بووە هۆی ئەوە لە تورکیا و لە سووریا لە سەر ئاشتی قسە بکرێت. پارادایمی بەرێز ئۆجالان ئەمڕۆ لە سووریا بڵاو بووەتەوە. ئێمە ئیتر بە جوانترین جلوبەرگەکانمانەوە و بەجوانترین گۆرانییەکانمانەوە بە ملیۆنان کەس دەڕژینە مەیدانەکانی نەورۆز و نەورۆز پیرۆز دەکەین، بە جۆش و خرۆشمان دەیسەلمێنین کە چۆن سەرەتایەکی نوێ بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێدەکرێت. ئێمە لێرەوە ئاوازەکانی ئاشتیمان دەگەیەنینە ئیمرالی لای بەڕێز ئۆجالان و پیرۆزبایی نەورۆز لە هەزاران هەڤاڵانی زیندانمان دەکەین. "نەورۆزمان پیرۆز، نەورۆزی گەلان پیرۆز."
هەروەها ئایەتوڵا ئاشتی سەرۆکی پارتی ئازادی ڕایگەیاند: "ئەوانەی ناتوانن بە زمانی خۆیان قسە بکەن، بە جلوبەرگی خۆیانەوە بژین و بە کولتووری خۆیان بژین، ناتوانن هەبوونی خۆیان بپارێزن. پێش هەموو شتێک دەبێ کورد سەرەتا هەبوونی خۆی و کولتووری خۆی بپارێزێت. پێویستە بە زمانی خۆمان قسە بکەین و جل و بەرگی خۆمان لەبەر بکەین. نابێت چیتر شەرم لە هەبوونی خۆمان بکەین. ئەگەر شەرم لە خۆمان بکەین بەدڵنیاییەوە مافی خۆمان پێنادەن. ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین بە ئازادی بژین، دەبێت سەرەتا وەک خۆمان بژین.
دوای وتارەکان هاوسەرۆکانی ئاگری نەورۆزیان داگیرساند. پاشان، ئامادەبووان بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەوری ئاگرەکە سەمایان دەکرد و بە دەهۆڵ و شمشاڵەوە ئاهەنگیان گێڕا.