تورکیا چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت
لە ٨ ـی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا جارێک بە چەکی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخودانی لە سیدا بۆردوومان کرد، هەروەها ٨٥ هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدا.
لە ٨ ـی نیسان، سوپای داگیرکەری تورکیا جارێک بە چەکی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخودانی لە سیدا بۆردوومان کرد، هەروەها ٨٥ هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە:
لە هەرێمی زاپ:
لە ٨ ـی نیسان کاتژمێر ٦ بۆ ١١؛ سوپای داگیرکەری تورکیا سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانمانی لە سیدا بۆردوومان کرد، هێزەکانمان ناچاربوون بۆ بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامی هێرشەکە بدەنەوە، بەمەش دووجار شەڕ لەنێوانیان هەڵگیرسا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو:
لە ٨ ـی نیسان سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو سەنگەرەکانی بەرخودانی لە سیدا بۆردوومان کرد.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا:
لە ٧ ـی نیسان، فڕۆکە جەنگییەکان دووجار گۆڕەپانی بەرخودانییان لە شاخی جودی بۆردوومان کرد.
لە ٧ بۆ ٨ ـی نیسان، سوپای داگیرکەر ٨٣ جار گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید پڵنگ، دەوروبەری گوندی تەرڤانشی و گۆڕەپانی شەهید ڤیان لە مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی بەرخودانی لە ساجا، چەمچۆ و سیدا بۆردوومان کرد. هێرشەکانی لەڕێگەی هەلیکۆپتەر و تۆپهاوێژ و تانک و چەکی قورسەوە ئەنجامدا.