ساختەکاری 'حیزبی وەتەن' لە دیلۆک لە دژی دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز
ئاشکرا بوو نزیکەی هەزار دەنگدەری پارتی چەپی سەوز بەبێ ئەوەی ئاگادارکرابنەوە وەک ئەندامانی دەستەی سەر سندوقەکانی دەنگدان بە ناوی حیزبی وەتەن-ەوە دانراون.

بە شێوەیەکی سەرەکی زۆربەی ئەو کەسانە، کەسانی بەتەمەنن و بەبێ ئەوەی ئاگادارکرابنەوە ناوەکانیان کراوە بە ناوی دەستەی سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەو هۆیەشەوە ناتوانن دەنگ بدەن.
کاتێک ئەو دەنگدەرانە ڕۆیشتن بۆ بنکەی دەنگدان، بۆیان دەرکەوت، کە ساختەکاری و تەڵەیەکی لەو شێوەیەیان بۆ دانراوە.
لەبەر ئەوەی ئەو دەنگدەرانە بەڵگەنامەی "۱۴۲"یان نەبوو، نەیانتوانی دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.
لە دژی ئەم هەوڵە، کە بۆ ڕێگریکردنە لە دەنگی کوردەکان و ئۆپۆزسیۆن، ناوەندی هەماهەنگی و چاودێری هەڵبژاردنی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بۆ گەڕانەوەی مافی ئەو دەنگدەرانە دەستبەکاربوون و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە.
ناڕەزایەتییەکان لە دژی ساختەکاری لە دیلۆک بەردەوامە.
ژ.ت