تیژدا زاگرۆس، سیمبولی ڕۆحی ئەنتەرناسیۆنالیست

تیژدا زاگرۆس لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بەشداری کاروانی نەمران بوو. چیرۆکی ئەم شەڕڤانە هێژایە ئیدی چیرۆکی کوردستانە.

کاتێک مرۆڤ لەو گەریلا ئەنتەرناسیۆنالیستانە دەڕوانێت کە بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون و شەهیدبوون، بە ڕوونی دۆخی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەوەوە دەبینێت کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە هەرێمییەوە بووە بە گەردونی، بە ڕوونی تێدەگەین. ئەوانەی لە جەوهەری مرۆڤایەتی دوورنەکەوتوونەتەوە و لە بەرانبەر دەرفەتەکانی شارستانیەت بەرخۆدان دەکەن، ئەمڕۆ بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەبن. 

ئەوان بە هەستی دڵگەرمی و ڕۆحەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە دەبن. لەناو پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا وەڵامی ڕاست بۆ لێگەڕینەکانیان دەدۆزنەوە. تاوەکو کۆتایی لە تێکۆشانن بۆ چارەنووسی گەل و وڵات، شان بە شان شەڕ دەکەن. 

ڕوناهی (ئەندریا وەڵف)، نودەم (ئوتا شنایدەربانگەر)، شیار (جاکۆب ریمێر)، سارا (سارا هاندێلمان)، باگەر (میشێل پانسێر)، ئازاد (تۆماس جۆهان سپیێس) و ئێلێفتێریا (ئیڤا ماریا شتایگەر)، لەم دواییانەدا تیژدا زاگرۆس (کێلی فری گانگ) و چەندین شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیست بە دروستی، دڵسۆزی و میلیتانی دەربازی مێژوو بوون. 

لە کێلییەوە بۆ تیژدا 

تیژدا زاگرۆس لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە دایکبوو. لە بنەماڵەیەکی چەپ-سۆسیالیست گەورە بوو، لە منداڵییدا دەیگوت، کاتێک گەورە ببێ دەبێتە شۆڕشگێڕ. لێگەڕین و یۆتۆپیاکانی هەمیشە لەسەر ئەم بنەمایە بوو. بە هەنگاوەکانی خیانەتی لە منداڵی خۆی نەکرد، گەشت بە خەیاڵەکانی. 

کاتێکدا لە زانکۆ دەڕۆشتە بەشی یاسا، شکۆ و ڕوناکی بەرخۆدانی کۆبانێ گەشتە ئەوروپا. سەردەمێک بوو کە گەواهیدەری تێکۆشانی گەلی کورد بوو لە دژی چەتەکانی داعش. لە هەمانکاتدا سەردەمێکی وەها بوو کە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە لایەن گەلانی ئەوروپاوە لە نزیکەوە تەماشا دەکرا. هەڤاڵ تیژدا یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ئەم پرۆسەیە دەکرد. 

لە خاکێکدا کە هەرگیز نەیناسیبوو، کاتێک بەرخۆدانی گەلێک کە هەرگیز نەیناسیبوو بینیی، ڕووبەڕووی ساتێکی دیاریکراو بووەوە لەگەڵ ژیانییدا. ویستی لەم ڕاستییە تێبگات؛ ئەمەش وایکرد ئیدی لە ڕاستییەکان تێبگات. بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بناسێت بەشدار بوو. تێگەشت وەڵامی پرسیارەکانی لە نێو ئەم پارادایمەدایە. تا دەچوو ئەم پەیوەندییە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بوو، زیاتر لە تێکۆشانی ئازادی کورد نزیک بووەوە. 

لە بەردەم ئەو شتانەی دەیبینی و فێری دەبوو کەمتەرخەم نەبوو. ئەوەی زۆر سەرسامی کرد، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژن بوو کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێنراوە. تێگەیشت هەنگاوی سەرەتا دابڕانە لە سیستەم. دەیزانی شوێنی فێربوون و ژیانی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ چیاکانی کوردستانە. 

لە دڵییدا ئازارەکانی گەلی کورد و ئەو زوڵمەی لێی دەکرا هەستی پێ دەکرد. قوربانی ئەمە چیە با ببێت، ویستی ئەمە بگۆڕێت و بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.  

ساڵی ٢٠١٧ ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بە دڵسۆزییەوە بەشداری تێکۆشان بوو. تیژدا هەرگیز هیچ بڕیارێکی لە ژیانییدا بە نیوە چڵی بەجێنەهێشتووە، بۆ ساتێکیش لە بەڵێنەکەی پەشیمان نەبووەوە. 

ساڵانی تێکۆشانی بە دڵسۆزی و میلیتانی بێکۆتایی بەسەر برد. هەموو ساتێک بە تەواوی دەژیا بۆ ئەوەی ئەمە بە سەرکەوتن بگەیەنێت. ساڵانی شۆڕشگێڕی خۆی بەم شێوەیە پێناسە کرد؛ 

 "هەموو شتێک بە گۆڕان و گۆڕانکاری دەست پێدەکات. ئامانجی هاوڕێیانمان ئامانجی ئێمەیە، ئامانجی ئێمە ئامانجی هاوڕێیانمانە، ئێمە لەیەک ناترازێین. بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان، خۆمان ئامادە دەکەین. تێکۆشان هیوام پێ دەبخشێت."  

هەڤاڵ تیژدا کە لە چیاکانی کوردستاندا ژیانێکی پڕ و پڕ لە ئازادیی دەژیا، چونکە خاوەن ژیانێکی شکۆمەندی ئازادی بوو، هەمیشە خۆی بە چانس دەبینی.  

لە دەرگای فیداییەکان 

تیژدا دڵخوازی چیاکانی کوردستانە. ئامانجەکەی ڕوونە؛ بە دڵ و گیان باوەڕی پێی هەیە و بەم تێگەیشتنە مامەڵە دەکات. بە زانابوونەوە بەشدار دەبێت. دەگۆڕێت بۆ جوانی گۆڕانکاری، گۆڕانکاری و بونیاتنان. دەست لە ژیانی خۆی هەڵدەگرێت، کەسایەتییەکی وەهایە ژیانی بۆ ئازادی مرۆڤایەتی تەرخان کرد. 

چیا زۆر شتی بۆ زیاد کرد، ئەویش زۆر شتی بۆ چیا زیاد کرد. لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەشداری لە چەندین چالاکیی جیاوازدا کردووە. لە لایەنی ئایدیۆلۆژی و سەربازی خاوەن ئەزموونێکی جددی بوو؛ ئەو بە پرۆسەی پەروەردەیی جیاوازدا تێپەڕی. زیاتر لە حەقیقەت نزیک بووەوە. کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانییدا بوو بەهای هەموو ساتەکانی دەزانی. 

لە ساڵی ٢٠٢١ قۆناغێکی نوێی تێپەڕاند. گەشتە ئاستێکی نوێی ئیرادە. ئیدی لەسەر هێڵی فیدایبوون دەژیا و شەڕی دەکرد. هەروەها بانگەوازەکەی زیلان بوو بۆ ئازادی بیست. زیلان ئیدی لە دڵیدایە. فیداکاری، ڕۆحی فیدای لە کەسایەتی خۆییدا بەرجەستە دەکات. 

ئیدی لەو دەرگایەدایە کە ئەوانەی لە وڵاتدان ئەوەندە ژیانیان خۆشدەوێت کە ژیانی خۆیانی لە پێناویدا فیدا دەکەن. زانی کە لە ڕێگەی فیدایبوون، دەتوانێت ببێتە خاوەن ژیانێکی پڕ لە مانا. ئەگەر ناوی فیداکاری، میلیتانی و شۆڕشگێڕی لە کوردستاندا زیلانبوون بێت، ئەوا ناوەکەی دیکە تیژدا زاگرۆسە. 

دەربازی گۆڕەپانی شەڕ بوو 

پێش ئەوەی دەربازی گۆڕەپانی شەڕ ببێت، لە دیمەنێکدا وتی "بەهۆی دڵسۆزیم بۆ هەڤاڵانی شەهید و ڕێبەرێتی دەڕۆم". ئاماژەی بەوەدا جگە لە سەرکەوتن هیچی تر قبوڵ ناکات و تاوەکو سەرکەوتن شەڕ دەکات. بەم باوەڕەوە لە هێڵی پێشەوە جێی گرت. تەنانەت لە سەختترین شەڕیشدا هەرگیز سەنگەرەکەی خۆی چۆڵنەکرد.  

سەرەڕای سەختییەکان، بە جۆشوخرۆشەوە بەشدار بوو. بە شێوەیەکی فیدای ژیا و شەڕی دەکرد. تاوەکو کۆتایی دڵسۆز بوو، خاوەن ڕۆحێکی شۆڕشگێرانە بوو، هەڵوێستێکی شکۆمەندانەی هەبوو. چیرۆکی ژیانی کە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەستی پێکرد، لەسەر چیاکانی کوردستان بەردەوام بوو. ئیدی شەڕڤانێکی قارەمانی کوردستانە. پارێزەری پێوانەکانی ژیانی سۆسیالیزمە. بوێری و باوەڕی و ڕۆحی لە چیاکان نەخشاند.  

تیژدا زاگرۆس لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بەشداری کاروانی نەمران بوو. چیرۆکی ئەم شەڕڤانە هێژایە ئیدی چیرۆکی کوردستانە.