تەژەئا بۆ نەورۆز بانگەوازی بڵاوکردەوە: پێکەوە هاوپەیمانی فراوانی ژنان پێکبهێنین!

بزوتنەوەی ئازادی ژنان (تەژەئا) لەبارەی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ٧٢ شار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " هاوپەیمانی فراوان و پشتگیری پێکبهێنین."

نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی ' کات کاتی ئازادیە' لە ٧٢ شار پیرۆز دەکرێت.

بزوتنەوەی ئازادی ژنان (تەژەئا) بەبۆنەی نەورۆزەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" بانگمان بۆ ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان، کۆمەڵگەی مەدەنی و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ ئەوەیە کە وەرن پێکەوە هاوپەیمانی فراوانی ژن و پشتگیری پێکبهێنین. بە تەکبوون، بە فراوانکردنی بەها هاوبەشەکان دەتوانین رێگە بۆ ئازادی، یەکسانی، ژیانی نوێ و سیاسەتی دیموکراتیک بکەینەوە. بە تەنها بە بەرزکردنی دەنگی ئاشتی لە جۆگرافیای دوور، ناتوانین ئاشتی بپارێزین. هەر جۆگرافیایەکی شەڕ کە لەلایەن دەسەڵاتی پیاوەوە دروست کراوە، بۆ ئێمە گۆڕەپانی تێکۆشانە. بەر لە هەموو شتێک، ئەرکی ئێمەیە کە جۆگرافیای خۆمان بەدەست بهێنین و لەدژی شەڕ داوای ئاشتی بکەین و پێکەوە بە رۆحی نەورۆز ئاشتی بپارێزین. ئازادی ژنان ئازادی گەلان مسۆگەر دەکات. نەورۆز بە واتای ژیانەوە و هیوای ئاشتی دێت."

ف.ق