تەژەئا رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ٧٢مین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ٧٢مین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد.
لە راگەیەنراوەکەیدا تەژەئا دە لەبارەی ٤ی نیسان هاوتووە، "بەڕێز ئۆجالان ئیدی لە کەسایەتیەکەوە بووەتە فەلسەفەیەک و گەڕان بەدوای راستیدا."
تەژەئا ئاماژەی بە گۆشەگیری قۆڕس و دیلگرتنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "مرۆڤی زانا کە نزیکەی چارێکە سەدەیەک لە دورگەیەکی بێمرۆڤدا بەجێهێڵراوە لە ژوورێکی بچووکدا لە ناو گۆشەگیریەکی قوڕسدایە، بەرخۆدانی بەشەرەفی کە بێوێنەیە بەردەوامە."
لە راگەیەنراوەکەدا رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا و باسی ئەوەکرا، "بە هێوای ئەوەی کە لە داهاتوویەکی ئازاد، بە هەلهەلەلیدانی ئەو ژنانەی کە رۆژ هەڵدێنن، بە هەڵپەڕکێ ئێمە جارێکیتر دەڵێین، باشە کە لەدایکبوویت و باشە کە تو هەیت."
ف.ق