ڤێدیۆی چالاکیی گەریلا بە چەکی قورس بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی لە ئاڤاشین بڵاوکردەوە، کە بە چەکی قورس لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامیان داوە.

ڤیدیۆیی چالاکییەکی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە، کە چەکی هاوەن هێرش دەکەنە سەر سوپای تورکی داگیرکەر. ڤیدیۆیەکە لە چالاکیی چەند رۆژی جیاجیا پێکهاتووە.

ڤیدیۆیەکە ماوەی ٢ خولەک و ٣٠ چرکەیە و بۆردومانکردنی سوپای تورک بە چەکی هاوەن لەلایەن گەریلاوە بڵاوکراوەتەوە. گەریلایەک پێش ئەنجامدانی چالاکییەک دەڵێت، "سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".

دوای خولەکێکیش ئەوە لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت،  کە کۆمەڵێک سەربازی تورکی داگیرکەر کراونەتە ئامانج و هاوەن لە ناوەڕاستیان دەدات و ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە زەویدا کەوتون و ژمارەیەکی تریش دەستیان بە راکردن کردووە.

ژ.ت