ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی لەسەر ئەو چالاکییە خستەڕوو:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی جەنگی خابوور لە ناوچەی مەتینا،
ڕۆژی ٦ی ئازار و لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دۆڵی شاخی ئازاد هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا.
لە چالاکییەکەدا سەنگەری چەکی بۆمبهاوێژی داگیرکەران کرایە ئامانج و بەلانیکەمەوە ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکی داگیرکەران لەگەڵ چەکێکی بۆمبهاوێژدا تێکشکێنران.
ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە بۆ پێشوازیکردن و سڵاوکردن لە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش ئەنجامدرا".
ژ.ت