ڤیدیۆی چالاکییەکی تری گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندبوو؛

"هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی کۆنتراکان خستە ژێر چاودێری، کە کەرەستە و پێداویستیی سەربازیی بۆ داگیرکەران لە شاخی کۆخەى مەلا یەحیا دەگواستەوە و لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا ئۆتۆمبێلەکە لە شاخەکە کرایە ئامانج و لێیدرا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و و گورزیش لە ئۆتۆمبێلی کۆنتراکان درا. سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ نەیتوانی دەستوەردان لە ناچەکە بکات و لە ئێوارەدا تەرمی سەربازەکانی بە کۆپتەر لە ناوچەکە دوور خستەوە".

ژ.ت