ڤیدیۆی تەقاندنەوەی سەنگەری ماددە کیمیاییەکانی داگیرکەران لە وەرخەلی ئاڤاشین بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی لە ١١ی ئەیلولدا ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە تیایدا ٦ داگیرکەر کوژران و بریندار بوون و سەنگەرێکی دروستکردنی ماددەی کیمیایی سوپای ت

گەریلا تیڤی لە ١١ی ئەیلولدا ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە تیایدا ٦ داگیرکەر کوژران و بریندار بوون و سەنگەرێکی دروستکردنی ماددەی کیمیایی سوپای تورکی داگیرکەریش تەقێنرایەوە.

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین؛

لە ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا هێزەکانی یەژاستار لەدژی سەنگەرێکی دوژمن، کە ٦ داگیرکەری تێدابوو چالاکییان ئەنجامدا. داگیرکەران لەو سەنگەرەدا ماددەکانی گازی کیمیاییان تێکەڵ دەکرد و بەو گازە و تەقەمەنی هێرشیان دەکردە سەر ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەل، بۆیە ئەو سەنگەرە کرایە ئامانج و لە ئاکامدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تریش برینداربوون و سەنگەرەکە لەگەڵ ماددە کیمیاییەکانی ناوی بە تەواوی تێکشکێنران. هێزەکانی یەژاستارمان بۆ سڵاو و سوپاسکردنی بەرخۆدانی شاخە سوور و وەرخەل ئەو  چالاکییەیان ئەنجامدا. پاش ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیە سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ دا بە کۆپتەر کوژراوەکانی خۆی لە ناوچەکە دوورخستەوە".

ژ.ت