ڕێڤان ڕۆدی، گەریلاى یەژاستار باسی کاریگەریی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کوردستان کرد.
ڕۆدی بەبیری هێنایەوە، "لە نێو تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردستاندا، تا ئێستا چەندین شەڕڤانی بەنرخ شەهید بوون" و وتی: ئەو هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە دھێ و شەمزینان دژی ستەمکاری داگیرکەر دەستیپێکرد، لە کوردستان هەڵوێستێکی بەهێزی ئافراند. بێگومان لە نێو ئەو شۆڕشەدا پێگەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب زۆر گەورەیە، هەڤاڵ عەگید لەگەڵ هەڵمەتەکەدا وتی: "ئەگەر ئێوە وڵاتەکەمان داگیربکەن، ستەم بکەن، ناتوانن بێدەنگمان بکەن". هەڤاڵ عەگید بە تەقاندنی یەکەم فیشەک ئەو وەڵامەی بە دوژمن دایەوە.
ڕێڤان ڕۆدی وتیشی: "لە یەکەم فیشەک کە لە ١٥ی ئابدا تەقێنرا تا ئێستا، تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە. تێکۆشان، خۆڕاگری و هەڵوێستی هەڤاڵ عەگید بووە نموونەیەک بۆ ڕێبوارانی. وەک شوێنکەوتوانی هەڤاڵ عەگید، ڕێچکەی ئەو دەگرینەبەر. لەبەردەم یادی فەرماندە هەڤاڵ عەگید و ئەو هاورێیانەی لەم تێکۆشانەدا شەهید بوون، سەری ڕێز دادەنوێنم. لەسەر ڕێگەی ئەوان تێدەکۆشین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین. وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ و شوێنکەوتوانی فەرماندەی گەورە عەگید، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".
ژ.ن