ڕووناکیەکی سەر چیاکان کە هەمیشە دەدروشێتەوە!
شەهید ئۆزگور ئەردال و بەسێ دەوران چیا ڕووناکیی چیان کە وڵاتمان دەدرەوشێننەوە. شەڕڤانن کە ژنان دەپارێزن، پەیامبەرێکن زەردەخەنە دەخەنە سەر لێوی منداڵان و ڕێچکەگرانی دڵسۆزن.
شەهید ئۆزگور ئەردال و بەسێ دەوران چیا ڕووناکیی چیان کە وڵاتمان دەدرەوشێننەوە. شەڕڤانن کە ژنان دەپارێزن، پەیامبەرێکن زەردەخەنە دەخەنە سەر لێوی منداڵان و ڕێچکەگرانی دڵسۆزن.
ڕووناکی ڕەنگدانەوەی حەقیقەتە، ڕووناکی پوختەی ژیانە، ڕووناکی هیوایە، ڕووناکی ئازادییە و ڕووناکی ناوی سەرلەنوێ ژیانەوەیە. ڕووناکی تێڕوانینە، واتایە. ڕووناکی یەکسانیی نێوان خود و ئەوانی دیکەیە، لەکاتی بینینی فرەڕەنگیدا بەدەستهێنانی وەکیەکییە. ئەو تیشکی ڕۆژ و ڕووناکی خۆرە کە ٥٠ ساڵە لە چیاکانی وڵاتمان دەدەن، هەردووکیان ماڵئاواییان لێکردین و بوون بە هەمیشەیی. لەبیرکردنی ئەوان لەبیرکردنی خۆمانە، لەبەرئەوەی قوڵایین، تۆڵەکردنەوە و ئەڤینن و لەبیرناکرێن...
ئەوان ڕووناکیی چیان کە وڵاتمان دەدرەوشێننەوە. ئەوان شەڕڤانن کە ژنان دەپارێزن، نێردراوێکن کە زەردەخەنە دەخەنە سەر لێوی منداڵان، شوێنکەوتووانی دڵسۆزن. قسەکردن بەشی گێڕانەوەی ئەوان ناکات. بەفیداییەتی، بوێری، بەرخۆدێری و عەشقەوە ژیان.
هەپەگە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانیاری لەسەر ناسنامەی دوو شەڕڤانی هێژای ئاشکرا کرد.
ئۆزگور ئەردال (حەمیدە حەمۆ) خەڵکی شاری سەرێکانییە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتمان و بە هێڵێک سنوورەکەی پارچەکراوە. شاری سەرێکانی کە یەکێکە لە ناوچە هەرە وڵاتپارێزەکانی ڕۆژئاوا کە ڕێبەر ئاپۆ ساڵی ١٩٧٩ ڕوویکردە ئەوێ، لەو کاتەوە بە کارە شۆڕشگێڕییەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بە هەنگاو زیاتر وڵاتپارێزبوو. لەنێو بنەماڵەیەک کە سادەترین و قووڵترین پێوەرەکانی وڵاتپارێزیی تێدا زاڵبوو، لەدایکبوو. کارەکتەری ئۆزگوریش بەو پێوەرانە گۆشکرا و گەورەبوو. ئۆزگور کە هێشتا منداڵ بوو، پێوەری سەرەکیی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنی وەرگرت و لە پاشەڕۆژدا دەبوو بە یەکێک لە بەهێزترین نوێنەرانی هەر پێنج پێوەرەکە.
دژی چەتەکانی داعش چووە بەرەکانی جەنگ
ئۆزگور تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی، بەتایبەتی تێکۆشانی ئازادی ژنی ناسی و خواستی بۆ شۆڕش دروستبوو، خۆی بە هەرە نزیک لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بینی و لەسەر ئەو بنەمایە تەمەنی گەنجیی خۆی تێپەڕاند. هیچ کات نەبووە ئەو ژنە گەنجەی بکەوێتە بەر بای کێشەکانی سیستەم یان خۆی بخاتە ژێر ڕەحمی عەقڵی پیاو. بە هێزی فەلسەفەکەی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژنێکی گەنج کە ڕوحی ئازادی خۆی پاراست. هێشتا لە تەمەنێکی بچووکدا بوو، کاتێک دوژمنی هەرە گەورەی ژن و مرۆڤایەتی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا، ئۆزگور بە دڵە بوێرەکەی خۆیەوە ڕووی لە بەرەکانی جەنگ کرد. ئۆزگور زیاتر لە سێ ساڵ لە ڕۆژئاوا شەڕیکرد، لەنێو ئەو شەڕەدا گەورەبوو و جوان بوو. لە پێکهاتنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕەنجێکی گەورەیدا، کاتێک لەم شەڕەدا برینداربوو بە دەرئاسایەکی خودایی بیری لە بەرپرسیارێتیی کردەوە و لەماوەیەکی کەمدا هەڵستایەوە سەر پێ.
ئۆزگور لە شەڕی ڕۆژئاوادا ئەزموونی گەورەی کۆکردەوە، لە کەسایتی خۆیدا هەنگاوی گەورەی نا و دوای ئەوەی شایەتحاڵی سەرکەوتنی شۆڕشبوو، روویکردە چیاکانی کوردستان. ساڵی ٢٠١٥ چووە ناو ڕیزەکانی گەریلاوە و بڕیاریدا کە ژیانی تێکۆشانی خۆی وەکو شەڕڤانێکی یەژەئە ستار بەڕێبکات. ئۆزگور لەئاستی تێکۆشاندا هەنگاوی گەورەی هەڵێنا، دواتر یەکێک لە شەڕڤانە فیداییەکانی پەکەکە زیلانی کرد بە سیمبول بۆ خۆی و بۆئەوەی خۆی بەو بگەیەنێ چووە ناو هێزە تایبەتەکانەوە. لەناو هێزە تایبەتەکاندا هونەری خۆی پەروەردە و بەڕێکخستن کرد و خۆی لە فەلسەفەی ئاپۆییدا قووڵکردەوە، بووە شەڕڤانێکی ژن کە بەرەو خواوەند هەنگاوی نا. ئۆزگور ئەو شەڕڤانە ژنەی بە دڵێکی مەزنەوە لە شەڕی ژیانی نوێ و ئافراندنی ژیانی نوێدا بووە وەستا، بە باوەڕییەکی گەورەوە چووە ناو گۆڕەپانی قورسترین شەڕەکان. ئۆزگور کە بووە یەکێک لە ئافرێنەرانی بەرخۆدانی داستانی لە ڕۆژئاوای زاپ کە چوار ساڵ بەردەوام بوو، بەگوێرەی باوەڕییەکەی ژیا، لەپێناو باوەڕییەکەیدا شەڕیکرد. ڕووناکی چیای ئۆزگورێک کە سەری لەبەردەم هیچ هێرشێک دانەنەواند، لە ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـدا بەرەو گەشتی بێکۆتا ڕۆیشت.
هەر ڕۆژێک بە هەنگاوێکی نوێ پەرەی بە تێکۆشان دا
بەسێ دەوران چیا (مەنشوورە ئاکپۆڵات) خەڵکی ناوچەی سەرحەدی باکووری وڵاتە. لەنێو کۆمەڵگەیەکی دڵگەرمی ناو سەرمای موشدا چاوی بە ژیان هەڵهێنا. دڵسۆزی بنەماڵەکەی بۆ نەریتە نەتەوییەکان و خاکی وڵات، وایکردبوو ببێتە کەسایەتییەکی جەوهەر و بنەڕەتی. لەنێو سیستمێکدا کە ژیانی کردبووە گرێکوێرەیەک، بە هەستی وڵاتپارێزییەوە کەوتە ناو هەستە بەهێزەکانی گەڕانەوە.
توڕەیی و سەرهەڵدانەکەی بەتایبەتی لەدژی ئەوە بوو کە ژنانی دەکردە کاڵا. ئازاری ژنێکی کە لە نێو نەریتە فیوداڵەکان و پێوەرەکانی سیستەمدا گیری خواردووە، لەدڵەوە هەستپێکرد و بێئەوەی سەری دانەوێنێت هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی نیشان دا تا چارەسەر ببێت. هەست و داخوازییەکانی ئەو لەسەر بنەمای ئازادیی ڕەگەزیی و نەتەوەیی، گەیاندییە فەلسەفەی ئاپۆیی. لە وان کاتێک دەچووە زانکۆ بەسێ تێکەڵی کۆمەڵێک گەنجی شۆڕشگێڕ بوو و دیاریکرد کە کام ڕێگەیە لە ژیانیدا بگرێتە بەر.
کارێک لەناو کاروباری گەنجەکاندا بوو دەرفەتی هێنا کە ڕێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە، لێی تێبگات و بەڵێنیدا کە بچێتە پاڵ ژیانی شۆڕشگێڕیی و هیچکات لێی نەگەڕێتەوە. بەسێ کە کاروباری گەنجەکان دڵی ڕازی نەدەکرد، دوای هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ بڕیاریدا کە بەشداریی شۆڕش بێت و ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لەناو ڕیزەکانی گەریلا بەجۆشی باڵندەیەک کە بەرەو ئازادیی دەفڕی، بەسێ هاتە ناو ژیانەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بووە خاوەنی پێوەرەکانی ژنانی ملیتانیی ئاپۆیی. بەسێ کە ئیرادە و هۆشیاریی ئازادییەکەی هەنگاو بە هەنگاو گەورە دەبوو، تێکۆشانی خۆی هەر ڕۆژە بە هەنگاوێکی نوێ بەرەو پێشدەبرد. بەسێ ویستی تێکۆشانەکەی بە فیداییەتی تاجدار بکات و پێشنیاری کرد کە بچێتە ناو هێزە تایبەتەکانەوە.
بەسێ کە خزمی نزیکی شەهید دەوران (سەرحەد ئاکپۆڵات) بوو کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گەڤەر چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لەهەمان کاتدا ویستی ببێتە شوێنکەوتەی دڵسۆزی ئەو. لەناو هێزە تایبەتەکاندا بووە خاوەن تایبەتمەندیی گەریلایانی پرۆفیسیۆناڵ و بووە یەکێک لە گەریلا پێشەنگ و لێزانەکان. تاوەکو بێتە ناو ڕۆژئاوای زاپ گەلێک پێداگری کرد و لە ئەنجامدا هاتە ناو ئەو گۆڕەپانەی کە چوار ساڵ بێوچان تێیدا شەڕیکرد. ئەم ژنە بوێرە کە بۆ ساتێکیش لە شەڕکردن دوودڵ نەبوو، تێکۆشانی کرد و لە ٢١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ شەهیدبوو. ئەو دوو ژنە کە ڕووناکی چیایەکن ڕووناکییەکەی لە ڕۆژئاواوە وەرگرتووە، لە هەموو شتێک زیاتر بۆ ئێمەی ژنانی کورد بوونە چرا و ڕووناکی. بیرهێنانەوەی ئەوان، بیرهێنانەوەی شکۆیە.