یادی کۆچی دایە عوەیش کرایەوە

ساڵڕۆژی کۆچی عوەیش ئۆجالان، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر گۆڕەکەی لە ئامارا یادکرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەی دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عوەیش ئۆجالان لە گۆڕستانی گەڕەکی ئامارا لە شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە شاری ڕوحا بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا، خزمانی عوەیش ئۆجالان و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد و سەرکردەکانی هەدەپە لە شاری خەلفەتی و دایکانی ئاشتی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، فاتیمە کورکوز، وتەیەکی کورتی پێشکەشکرد و گوتی:

«دایک لەخۆیدا مێژوویەکە. عەبدوڵا ئۆجالانی هێناوەتە دنیاوە و بۆتە وەسیلەیەک بۆ پەیدابوونی خەباتی گەلی کورد».

پاش وتارەکە، ژنان گوڵیان خستە سەر گۆڕەکەی.