ئاگرێک لە گوندی نەڤاڤای بناری چیای جودی کەوتەوە
ئاگرێک لە گوندی نەڤاڤای بناری چیای جودی کەوتەوە و تا ئێستاش ھیچ ھەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەنراوە.
ئاگرێک لە گوندی نەڤاڤای بناری چیای جودی کەوتەوە و تا ئێستاش ھیچ ھەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەنراوە.
ئاگر لە دەوروبەری گوندی نەڤاڤای، کە دەکەوێتە بناری چیای جودی سەر بە ھەرێمی بێستای شڕنەخ کەوتەوە. ئەو گوندە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە، لەلایەن سەربازانی تورک بە زۆرەملێ چۆڵکراوە.
چوونە ناو ئەو گوندە لە خەڵک قەدەغە کراوە. لە کاتێکدا بە پێی زانیارییەکان تا دێت ئاگرەکە تەشەنە دەسێنێت و ھیچ ھەنگاوێکی کرداریش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن دەوڵەتەوە نەنراوە.
ژ.ن