ئاکەپە بۆ هەڵبژاردن دەستی بە فرت و فێڵ کرد

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، ئاکەپە لە کوردستان دەستی کرد بە فرت و فێڵ کرد. ئاکەپە و ڕێکخراوەکانی وەک بەرتیلی هەڵبژاردن پارە و بەستەی خۆراک دابەش دەکەن.

لە کوردستان و تورکیا ماوەیەکی کەم ماوه بۆ هه ڵبژاردنه کانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی لە ١٤ ئایاردا، پشتیوانیکردن لە پارتی چەپی سەوز ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. پشتیوانیکردنەکان لە پارتی چەپی سەوز بووەتە هیوایەک بۆ گەل و ئەوەش دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەترسێنێت.

بلۆکی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە، کە لە پشتیوانی گەل بۆ پارتی چەپی سەوز دەترسێت، دەستی بە فرت و فێڵ و هەڵخەڵەتاندن کردووە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، کە وانی پڕ لە سەرباز و پۆلیس کردووە، چالاکییە دیموکراتییەکانی پارتی چەپی سەوز لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگریی لێدەکرێت. سەرەڕای سیاسەتەکانی گوشار و سەرکوتکردن، پارتی چەپی سەوز ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە کۆبوونەوەی جەماوەری دەکاتەوە.

دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە بە شێوەیەکی سەرەکی لە وان و جۆلەمێرگ و هەموو شارەکانی کوردستانی پڕ کردووە لە پۆلیس و سەرباز و ئەوانیشی لەسەر ئەو شارانە دامەزراندووە و سەرباری ئەوەش هەموو چالاکییەکانی تا دوای ١٤ی ئایار قەدەغە کرد. بلۆکی فاشیستی بەو گوشار و قەدەغەکاری  سەرکوتکارییانە تێر نەبووە و دەستی کردووە بە دابەشکردنی بەرتیل لە نێو خەڵکدا. بە تایبەتی ئاکەپە شەوانە دەچنە ماڵان و پارە و خۆراک دابەش دەکات. دانیشتوانی وان ناڕەزایەتی و کاردانەوەیان بەرامبەر بە کۆمەڵێک لە ژنانی لقی ئاکەپە و مەلاکان نیشان دا، کە بەرتیلی هەڵبژاردنیان دابەش دەکرد.

'ئێمە ئیرادەی خۆمان نافرۆشین'

یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی ستاسیۆنی ناوچەی توشبا لە وان وتی، "لە نیوەشەودا کۆمەڵێک پیاو و ژن بە گەڕەکەکاندا دەگەڕێن. ئەم کەسانە دەچنە ئەو ماڵە هەژارانەی کە پێشتر دیارییان کردون. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاتن بۆ ماڵی ئێمەش. بەستەی خواردنیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو. خواستیان لەگەڵ بەستە خۆراکەکەدا هەزار لیرەی تورکیشمان پێ بدەن، بەڵام ئێمه ئەوانمان له ماڵەوە دەرکرد. ئێمە پێمان وتن، جارێکیتر نەیەنەوە بۆ ئێرە. ئەوان وادەزانن، کە دەتوانن بەرتیل بە خەڵک بدەن و بەو بەرتیل دەنگ بە دەست بهێنن، بەڵام ئێمەی گەلی کورد ئیرادەی خۆمان نافرۆشین. ئێمە لە ١٤ی ئایاردا لێپرسینەوەیان لێدەکەین".

ژ.ت