ئاکەپەییەکان بە چەک هێرشیان کرد، پۆلیس تەماشای کرد، کەسێک کوژرا و ٤ کەس برینداربوون

سەرۆکی پێشووی ئاکەپە لە ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم، موراد بێشەنک و خزمەکانی بە چەک هێرشیان کردە سەر ماڵێکی دراوسێ. لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و ٤ کەس برینداربوون، برینی یەکێکیان سەختە.

لە گەڕەکی شوشانیش لە شارۆچکەی ڕێگەی ئاوریشم سەر بە وان، سەرۆکی پێشووی ئاکەپە لە ناوچەکە، موراد بێشەنک و خزمەکانی بە چەک هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی بیریک. لە هێرشەکەدا گۆکسەل بیریک گیانی لەدەستدا، دۆگوکان بیریک (٢٣ ساڵ)، سەمیح بیریک (٣٢ ساڵ)، موستەفا بیریک (١٦ ساڵ) و یوسف بیریک (١٧ ساڵ) برینداربوون. بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارەکە چارەسەر دەکرێن و ڕەوشی سەمیح بیریک سەختە.

بەپێی زانیارییەکان، موراد بێشەنک بەرگری لە سەرۆکی ئاکەپەی ناوچەی ئیپێکیۆلۆ، یاڤوز کوشان دەکات. هیچ کەسێک بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیر نەکراوە و تەرمی گۆکسەل بیریک گواستراوەتەوە بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەری. چەندین ئۆتۆمبێلی پۆلیس و تۆما و ئۆتۆمبیلی دەستگیرکردن ڕەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری کراون.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکان، ئەوکاتەی ئاکەپەییەکان بە چەک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکە، ٤ زرێپۆشی جۆری عەقرەب لە شوێنی ڕووداوەکە بوون. بەگوێرەی شایەتحاڵەکە دایکی کوژراوەکە گوتویەتی: "کوڕەکەم لەبەرچاوی پۆلیس کوژراوە، ئەگەر ڕێگەیان نەدایە، کوڕەکەم نەدەمرد".