گوڵجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) لەبارەی گوشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیریی توندکراو بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلاندا سەپێندراوە و وتی: هەم وەک پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، هەمیش وەک چالاکوانانی تەژەئا لەپێناو هەڵگرتن و کۆتایی ھێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە.
سایگیت ڕوونیشیکردەوە، هەڵمەتەکە ٦ مانگ دەخایەنێت و تا ٨ی ئادار بەردەوام دەبێت و وتی: "بناغەی سەرەکی ئەم هەڵمەتە، سیاسەتی گۆشەگیرییە کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و لە هەمان کاتیشدا بەتەواوەتی بە کۆمەڵگادا بڵاوکراوەتەوە. بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، دەیانەوێت ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەندێشەکانی بکرێت، ھەربۆیە گۆشەگیری ڕەھای توندکراو دەسەپێندرێت، ئەنجامدانی دیدار بەو واتایەیە کە لە ڕێگەی ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان هەم بۆ گەلی تورکیا و هەم بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بەشەڕ دێت و ئاشتی دەستەبەر دەبێت. هەربۆیە لە پێناو کۆتاییهێنان بەم گۆشەگیرییە و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ئێمە بەتایبەتی ژنان، کاری زۆر جددی ئەنجام دەدەین. ئەوە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان".
'هەوڵ دەدەن مێشکیشمان گۆشەگیر بکەن'
ئەو پەلەمانتارەی پارتی چەپی سەوز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، بە هەموو کۆمەڵگاشدا بڵاوکراوەتەوە و وتی: گۆشەگیری گۆڕاوە بۆ دۆخێکی لەوجۆرە کە ئێستا هەوڵ دەدەن مێشکیشمان گۆشەگیر بکەن. لە زیندانەکاندا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ڕێگری لە سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێت. ئێمە باش دەزانین کە سەپاندنی ئەم سیاسە گۆشەگیرکردنانە شەڕی بەدواوەیە و سیاسەتەکانی شەڕ قووڵتر دەکات، کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری ئاشتی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت، ئەمە یەکێکە لە بوارە سەرەکییەکانی تێکۆشانمان. بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیاسەتەکانی گۆشەگیری بھێنرێت و مافەکانی کورد لە دەستووری ھەمیشەیی نوێدا مسۆگەر بکرێن و بچەسپێندرێن، لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
ژ.ن