ئاماری زیانەکان بەرزتر دەبێتەوە: ٣ هەزار و ٣٨١ کەس گیان لەدەستداوە

ئاماری زیانە گیانیەکانی بومەلەرزە لە باکوری کوردستان بەرزتر دەبێتەوە و بە گوێرەی دوایین ئاماری ئافاد ٣ هەزار و ٣٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو بومەلەرزانە لە مەرەش و دیلۆکیان دا کاریگەرییان کردووەتە سەر دە شار و لەناو داروپەردووی هەزاران خانووی رووخاودا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە. هەروەه تادێت ژمارەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە بەرزتر دەبێتەوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی قەیرانی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (ئافاد) رایگەیاندووە، تائێستا ٣ هەزار و ٣٨١ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٤٢٦ کەسیش برینداربوون و ٧ هەزار و ٤٨٠ کەسیش بە زیندوویی رزگار کراون.

لە بازارجخ لە دوێنێوە زیاتر لە ١٣٠ پاشلەرزە کە گوڕی هەندێکیان زیاتر لە ٦ پلەی ریختەرە روویانداوە.

هـ. ب