ئاندۆک: پێویستە گەل کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنێت
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، پێویستە دەست لەناو دەست بکەن و هێزەکان یەکبخرێن و کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنرێت.
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، پێویستە دەست لەناو دەست بکەن و هێزەکان یەکبخرێن و کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بهێنرێت.
خەبات ئاندۆک ئەنجامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی ١٤ی ئایار کرد.
خەبات ئاندۆک ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد کە لەم قۆناغەی هەڵبژاردندا زیاتر قورس کراوە و وتی، " لە راستیدا قورسکردنی گۆشەگیری کاری ئێستایان نییە. ٢٦ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر رێبەر ئاپۆ وەرناگیریت. ئەوەش پیشانی دەدات کە گۆشەگیری تا چ رادەیەک هەمیشەیی کراوە."
خەبات ئاندۆک گفتوگۆی سەر رێبەر ئاپۆشی لەم قۆناغەی هەڵبژاردنەکان بەبیرهێنایەوە و وتی، " گفتوگۆی زۆر لەبارەی رێبەر ئاپۆوە دەکریت. گفتوگۆی زۆر بێئەخلاقییە. بێگۆمان هەموو کەسێک بە شێوەیەکی جیاواز لە رێبەر ئاپۆ تێدەگات. تێگەیشتنی گەلی کورد جیاوازە، تێگەیشتنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، رژێمی قڕکەر جیاوازە. تێگەیشتنی هاوپەیمانی گەل کە خۆی وەک ئۆپۆزسیۆنی نێو سیستم پێناسە دەکات، هەندێک جیاوازە. هەموو کەسێک باسی رێبەر ئاپۆ دەکات. پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ راگەیەندراویان بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە لە شوێنی خۆیدا بوو. لە کۆتاییدا رژێمی قڕکەر ، ئۆپۆزسیۆنی نێو سیستم گرنگی بەم بابەتە دەدەن. لەسەر بناغەی سیاسەتەکانی خۆیان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن. لەبارەی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، پەکەکە، دژی یەکدی قسە دەکەن. بۆیەش بانگەشەیەکی زۆر قێزەون و بێپێوانە ئەنجام دەدەن."
هەڵبژاردن بەشێک لە شەڕە، قۆناغێکی شەڕە
خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا قۆناغی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام لە راگەیەندراو و لێدوانی بەرپرسانی رژێمدا دەبینرێت کە هەڵبژاردن لە چوارچێوەی شەڕدا ئەنجام دەدرێت. خەبات ئاندۆک وتی، " بەڵێ، هەڵبژاردن بەشێکی لە شەڕە، قۆناغێکی شەڕە. لەم شەڕەدا بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی کورد، گەریلاکانی ئازادی کوردستان و رێبەر ئاپۆ نەیهێشت کە دوژمن بگاتە ئامانجەکانی. سەرنەکەوتن. ویستیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە هەموو شێوەیەک کۆتایی پێبهێنن و بە تەواوکردنی قڕکردنی کورد، تەسفیەکردنی پەکەکە و لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیان دەیانویست دەست بە ساڵی ٢٠٢٣ بکەن، واتە دەست بە ١٠٠مین ساڵی کۆمار بکەن. ئامانجی هێرشی سەر باشوری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، رۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان بەم شێوەیە بوو. لە بناغەی هێرشی گشتگیردا ئەم پلانە هەبوو. بۆیەش هەڵوێستیان لە هەڵبژاردندا ئەوەیە کە سەرلەنوێ داوای دەنگ و پشتگیری دەکەن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە لەم شەڕەدا تێکشکاون. ویستیان و ئامانجیان هەبوو بەڵام سەرنەکەوتن. بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا گوایە داوا لە گەل دەکەن کە رێگەیان پێبدرێت، ئەو قڕکردنەی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستیان پێکرد، بە ئەنجامی بگەیەنن.
خەبات ئابدۆک دۆخەکەی بە چاوی تەڤگەری ئازادی و گەلانەوە هەڵسەنگاند و وتی، " لەلایەن ئێمەوە بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهان هەم دەرفەتی ئازادی گەورە پێشکەش دەکات، هەمیش مەترسی گەورەش هەیە."
لە کەسایەتی ئاکەپە و مەهەپەدا سیاسەتی شەڕی سەدساڵە تێکدەچێت
خەبات ئاندۆک باسی ئەوەشی کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا سەرکەوتنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە ئاستی شۆڕشی دیموکراتیدا گۆڕانکاریەکی گەورە ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە قسەی کرد، " لەبەرئەوەی ئە وهێزانە، ئەو هێزانەن کە نوینەرایەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن. هێزی هەژمۆنخوازری مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمن کە لە کەسایەتی ئەواندا دەیانەوێت پیلانگێری نێونەتەوەی سەربکەوێت. لێرەدا تەنیا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێک ناچێت. لە کەسایەتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا، سیاسەتی قڕکردنی سەدساڵە تێکدەشكێت. کۆکراوەی فاشیزم لە سەد ساڵی رابردوودا، لە کەسایەتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپدا لە بەرامبەر گەلی کورد بەکارهێنرا. هەموو جۆرە کریارێکی نامرۆڤانە ئەنجامدران. ئێستاش بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەیانەوێت رووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، لەکەسایەتی ئاکەپە و مەهەپەدا بە واتای تێکچوونی سیاسەتی قڕكردنی سەد ساڵی رابردوو دێت. کۆماری تورکیا بەم شێوەیە دەکەوێت قۆناغی گۆڕانکاریەوە. لەبەرئەوەی بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێت. ئیرادەیەک لە بەرامبەر هەیە. بۆیەش هێزەکانی نێو سیستم دەیانەوێت کە بەم رێگەیەوە جارێکی دیکە نۆژەنکردنەوەی دروست بکەن. بەڵام هێزەکانی رەنج و ئازادی خەبات دەکەن کە گۆڕانکاری لەسەر بناغەی شۆڕشی دیموکراتی ئەنجام بدرێت."
خەبات ئاندۆک راشیگەیاند کە ئەوەش لەن هەمان کاتدا بە واتای شکستێکی گەورەی پەدەکە دێت کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکات و بەم شێوەیە خیانەت لە کورد دەکات.
خەبات ئاندۆک رایگەیاند کە بەم شێوەیە بەرهەمی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی تەڤگەری ئازادی کورد دەخوڵقێنرێت و وتی، " تێکچوونی ئەردۆغان و تێکچوونی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە واتای چارەسەری هەموو شتێک نایەت. پێم واتە هێزەکانی نۆژەنکردنەوە کە سەرکەوتن، بە واتای ئەوە نایەت کە چارەسەری هەموو کێشەکانە. پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەست پێدەکات. بەم شێوەیە قۆناغێک دەست پێدەکات. تێکۆشانمان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.تاوەکو کێشەی هەبوون و ئازادی چارەسەر نەکرێت، تاوەکو لەنێو کۆمەڵگدا پێوانەی یەکسانی،ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت کە ئەوەش کارێکی دوورودرێژە، تاوەکو لەنێو کۆمەڵگادا هەموو جۆرە نزیکایەتیەکی سەروەرپەرست، زایەندەپرست کۆتایی پێنەهێنرێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت. بەڵام هیچ نەبێت، شێوە و رێبازەکانی دەگۆڕدرێن. واتە دیاتە کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی هێزەکانی رەنج و ئازادی بە تێکشکاندنی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
لەدژی هەوڵدانی دەسەڵات بۆ دەستبەسەرداگرتن پێویستە ئامادەکاری بکرێت
خەبات ئاندۆک ئاماژەی بە قسەکانی بەرپرسای ئاکەپە و مەهەپە لەبارەی هەڵبژاردن کرد کە وشەی "کودەتا" بەکار دەهێنن و وتی، " ئەوان باسی "کودەتا" دەکەن و دەڵێن، ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرنەکەوین، ئەمە بە واتای داگیرکردنی وڵات دێت. زۆر قسەی بەم شێوەیە کە دوورن لە عەقڵەوە بڵاودەکەنەوە. وەک ئەوەی ئەو وڵاتە موڵکی باوکیان بێت، وەک ئەوەی ئەوان نەبن، وڵات لەناو دەچێت و ئەم جۆرە قسانە دەکەن. تێگەیشتنێکی بەم شێوەیەیان دروست کردووە کە گوایە هەموو شتێک کۆتایی دێت. فاشیزمی شتێکی بەم شێوەیەیە؛ خۆی لەگەڵ هەندێک شت ئاوێتە دەکات. وەها پیشانی دەدات، ئەو هەبێت هەموو شتێک هەیە و ئەگەر نەمێنێت، هیچ شتێک نامێنێت.
مێشکی مەهەپە کە باسی دەکەین، مێشکی فاشیزمی تاریکی بەم شێوەیەیە. هاوپەیمانێتیەکە بەم مێشکە داگیرکراوە. بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. بەڵام خاوەنی راستەقینەی ئەم وڵاتە گەلە. خاوەنی راستەقینەی وڵات، ژێردەستەکان، کریکاران، ژنان و ئەو کەسانەن کە مافیان خوراوە. گروپێکی مشوخور نییە. لەبەرئەوەی دەیانەوێت کە لەسەر دەسەڵات بمێننەوە. بەڵام هێزەکانی رەنج و ئازادی و گەل پێویستە هەڵوێست، تێکۆشان و بەرخۆدانیان لەم رووەوە بەهێز بکەن و ئامادە بن."
رزگاربوون لە فاشیزم دەبێتە ئارامی بۆ هەموو کەسێک
خەبات ئاندۆک باسی ئەوەشی کرد کە هەڵبژاردنەکانی بە راستی هەلێکی مێژووییە. بۆ لەناوبردنی عەقڵیەتی قڕکەر هەلێکی مێژووییە و وتی، " نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، ئەم راستیە هەموو کەسێک لە تورکیا دەگرێتەوە. پێویستە بزانرێت کە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، لە تورکیا پێشکەوتنی ئابوری، ئارامی و دیموکراسی دروست نابێت."
خەبات ئاندۆک ئەوەی خستەڕوو کە رزگاری لەم رژێمە قڕکەرە، رزگاری لە فاشیمزی ئاکەپە و مەهەپە کە لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی فاشیزم دەکات، دەبێتە هەناسەیەک بۆ کوردم گەلان، گەنجان، کرێکاران، ژێردەستەکان و رەنجەدەران و وتی، " دەبێتە هۆکاری دەرکەوتنی قۆناغێکی دیموکراتی. لەدژی ئێمە هێرشی گشتی ئەنجام دەدرێت. بۆیەش پێویستە یەک بگرین. لەگەڵ ئەوەی رای جیاواز هەیە بەڵام یەکگرتن زۆر گرنگە. زۆر کەس، رێکخستن و هێز بتوانن کۆببنەوە ، دەبێتە هەلێک بۆ رزگاربوون لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە. ئەگەر لە دەوری یەکدی کۆببنەوە، دەرفەتی هاوپەیمانی برەخسێندرێت، ئەو کاتە پێویستە قۆناغی تاوەکو هەلبژاردن بە شێوەیەکی باش بەکاربهێندرێت، بە تایبەتی رۆژی هەڵبژاردن هەڵوێستی دیموکراتی پیشان بدرێت، هەڵوێستێک بۆ شکست پێهێنانی ئاکەپە و مەهەپە، ئەردۆغان – باخچەلی لە سەر دەسەڵات، پێویستە لەلایەن هەموو کەسێکەوە پیشان بدرێت. ئەگەر ئەمە بکرێت، رزگاری لە رژێمی فاشیست و قڕکەر مسۆگەر دەبێت، ئەو کاتە وزەی راستەقینەی تورکیا، شێوەی راستەقینەی تورکیا ئاشكرا دەبێت. وڵاتێک کە باخچەی گەلانە، بووەتە گۆڕستانی گەلان و دەیانەوێت گۆڕستانێکی نوێ دروست بکەن. ئەوانەی ئەرمەن، ئاشوری – سوریانی، رۆمەکانیان بە قڕكردنی جەستەیی لەناوبرد، هەروەها لاز، چەرکەز، ئابازا، عەرەبیان بە قڕكردنی کەلتوری لەناو برد، ئەم جارە دەیانەوێت کورد و عەلەویەکان لەناو ببەن. لە بەرامبەر ئەمەشدا تێکۆشان ئەنجام دەدرێت. لە سەرخستنی ئەم تێکۆشانەدا، هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار زۆر گرنگە. بەم شێوەیە پێویستە هەموو کەسێک دەست لەناو دەست بکەن، پێداگیری لەسەر هەڵوێستی دیموکراتی شۆڕشگێر بکەن و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەناو ببەن.
ف.ق