ئارێز عەبدوڵا ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە لەبارەى هێرش و داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک لە خاکى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە دواوە.
ئارێز عەبدوڵا ڕایگەیاند، "ئەوەی تورکيا لە هەرێمی کوردستان دەيکات دژی ياسا نێودەوڵەتیيەکانە و پێشێلی زەقی سەروەری عێڕاق و هەرێمە".
نوسیویشیەتی، "ئەو دەوڵەتە داگيرکەرە بە پاساوێکی بێ بنەما رۆژ نیيە هاوڵاتيانی کوردستان شەهيد نەکات".
باسى لەوەشکردووە، "کاروا بڕوا دەيگەيەنێتە ئاستی جيۆسايدی کورد. بێ هەڵوێستی و بێدەنگی لەو تاوانانە پشتيوانی و هاندانيانە، بۆيە دەبێ بووەستێنرێ."
جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك نۆ هاوڵاتی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی شەهید كرد، كە لە ٢٣ـی ئاب لە نزیك شارۆچكەی سەیدسادق دوو ڕۆژنامەنووسی شەهید كرد، ڕۆژی ٣ـی ئەم مانگە هاوڵاتییەكی لە سیدەكان شەهید کرد، لە ٤ـی ئەم مانگەدا لە ڕێگای خەلەكان دەوڵەتی تورك سێ هاوڵاتی دیكەی شەهید كرد، رۆژی پێنج شەممەش سێ هاوڵاتی دیكەی هەرێم لە شارباژێڕ شەهید كران.