ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه موزه‌فه‌ر ئایاتا باسی له‌وه‌كرد كه قاره‌مانێتی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا له به‌رخودانی كه‌مال، خه‌یری، عاكیف و عه‌لی چیچه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرتووه و سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ساڵیش له تێكۆشاندان و پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه موزه‌فه‌ر ئایاتا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی دایه‌وه و به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌م جۆره‌یه:
ئێمه له ٤٢ هه‌مین ساڵیادی كوده‌تای سه‌ربازی ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠داین. په‌یوه‌ندی نێوان رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌وه‌ی تائێستا رووده‌دات چییه؟
كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول له توركیا كاولكارییه‌كی زۆری دروست كرد. كاتێك مرۆڤ له رابردوو ده‌ڕوانێت، ده‌توانێت بڵێت كه بناغه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوكاری فاشیزمی ئه‌ردۆغان لهمڕۆدابوون. ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌كه‌ی سودی له‌وه وه‌رگرت و خزمه‌تی پێگه‌یاند. ئه‌مڕۆش توركیا به‌و ده‌ستوره هه‌میشه‌ییه نه‌ژادپه‌رست-فاشیسته‌ی كه نكۆڵی له كورد ده‌كات و ره‌وایه‌تی به پاكتاوكردنیان ده‌دات، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه هۆشمه‌ندی ده‌وڵه‌ته كه پشتی به ریشه‌ی ئیتحاد-ته‌ره‌قی به‌ستووه و به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ١٩٢٤ له توركیا بووه شتێكی ئاسایی. یاساكانی ئه‌وان به گشتی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه داڕێژران. به‌رده‌وام ده‌ستوه‌ردانیان له كۆمه‌ڵگادا كرد. له بزوێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگادا رێگه‌یان به به‌ره‌وپێشچوون ، تێكۆشان، رێكخراوبوون و و هاوسه‌نگی ناوخۆیی نه‌دا. بۆ روودانی ١٢ی ئه‌یلول زۆر خوێن ڕژرا، مه‌هه‌په، كه‌مپی كۆماندۆ، كوشتن، كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجامدران. به بێ هاوكاری ده‌وڵه‌ت، به بێ په‌سه‌ندكردن و په‌روه‌رده‌كردن، له توركیا بزوتنه‌وه‌ی به‌م جۆره هه‌رگیز دروست نابن و به‌روپێش ناچن. له توركیا نه‌ك هه‌ر بزوتنه‌وه نه‌ژادپه‌رسته‌كان، به بێ ئاگاداری و په‌سه‌ندكردنی ده‌وڵه‌ت هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایینیش دانه‌مه‌زراون. حزبوڵا كه هات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرا كه له‌سه‌ر ناوی كوردان دروست بووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌ك مه‌قاش به‌كارهێنرا و بووه گه‌وره‌ترین رێكخراوی خوێنمژ. له ١٢ی ئه‌یلولدا زیاتر به‌هێز بوو.
له هه‌مان كاتدا ١٢ی ئه‌یلول سه‌ره‌تای قۆناغێكه كه سه‌نتزی تورك-ئیسلامی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌فه‌رمی كرد. ئه‌ردۆغان وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ١٢ی ئه‌یلول هاته كایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك كه ئه‌و كاته نه‌یوێرابوو رژێمی فاشیست و یه‌ك ره‌نگ دابمه‌زرێنێت، ئه‌مڕۆ دامه‌زرا. ئێستاش سه‌رۆكی فاشیسته‌كان، ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یانویست، بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "له دژی مه‌كینه‌ی سه‌ربازی وه‌ستاینه‌وه، لهكارمان خست و نه‌مانهێشت" به‌ڵام ئه‌مه درۆیه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م مهكینهیهی به هه‌موو گۆڕه‌پان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه ئایینیه‌كاندا بڵاوكرده‌وه. ده‌وڵه‌ت نه‌یده‌توانی ئه‌م هه‌موو مه‌كینه‌یه دروست بكات. ١٢ی ئه‌یلول دوژمنایه‌تی هه‌موو ئه‌و شته‌كانی كورد و مرۆڤایه‌تیه. ستراتیژی ئێستای حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ش هه‌مان شته. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه فاشیسته‌ی ئاكه‌په/مه‌هه‌په به "پلانی روخاندن" رایده‌گه‌یه‌نێت كه كورد و بزوتنه‌وه‌ی كوردان پاكتاو ده‌كات. ده‌ڵێن، "له ساڵی ٢٠٢٣ كورد نامێنن، ئێمه پانیان ده‌كه‌ینه‌وه و له‌ناویان ده‌به‌ین". له ١٢ی ئه‌یلولیشدا به‌م جۆره هێرشی كرد.
كاتێك مرۆڤ باسی ١٢ی ئه‌یلول ده‌كات زیندان و برینی قوڵ دێته‌وه یاد. ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌قی هێرشه‌كان به چ پێوه‌رێك دیاری كران؟
زیندانه‌كان بوونه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی گه‌وره، فاشیزم و هۆشمه‌ندی بهسهربازگهكردن كه پشتی به بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێت و به هاوكاری و هزمونهكانی ناتۆی ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر زیندانه‌كان. به هه‌زاران جه‌نگاوه‌ر و كادر راپێچی زیندان كران. زیندانه‌كانی وه‌ك ماماك، مه‌تریس و ئامه‌د زیندانی ناوه‌ندیی بوون. له ئه‌ده‌نه، ئه‌رزڕوم و ئه‌لازیز زیندانه‌كانی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی هه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرترین تێكۆشانی تێدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرترین زیندانیی تێدابوون، زیندانه‌كانی ماماك، مه‌تریس و ئامه‌د بوون.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئامه‌د چی بوو؟
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئامه‌د له تێكۆشانی په‌كه‌كه و پایته‌ختی مێژوویی كوردانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئامه‌د وه‌ك ئامانجێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان كرا. له زیندانه‌كانی تریش گوشار و زۆرداری ئه‌نجامدران، به‌ڵام به تایبه‌تی له ئامه‌د پلانی نه‌ژادپه‌رستی و له‌ناوبردن به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی رێخستنی نه‌ته‌وه‌یی كورد په‌یڕه‌و كرا. له دژی ئه‌و پلانه به شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌تایبه‌تی كارده‌كانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی تر خۆڕاگرییان كرد. به‌ڵام له ئامه‌د به زۆری خیانه‌ت و دانپێدانان به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا سه‌پێنرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وابیریان ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له ئامه‌د په‌كه‌كه تێكبشنێك، پاكتاو ده‌بێت و له‌ناوده‌چێت، ئه‌وانه‌ی تریش ناتوانن خۆڕاگری بكه‌ن. واته بۆ په‌كه‌كه‌وه كه له ناو كورددا له هه‌موویان به‌هێزتره، خۆڕاگرتره و خاوه‌ن به‌رفراوانترین پێگه‌بوو، ده‌ستیان پێكرد. په‌كه‌كه خۆڕاگری كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هزری رێبه‌ر ئاپۆ كه هێزی گه‌وهه‌ری به بنه‌ما ده‌گرێت، به شێوه‌یه‌كی گیانبازی له هه‌موو شوێن و هه‌موو كاتێكدا خۆڕاگری به بنه‌ما ده‌گرێت.
ده‌توانن باسی نمونه‌یه‌كمان بۆ بكه‌ن؟
نمونه و نوێنه‌رانی دیار و به‌رچاو هاوڕێیانمان وه‌ك كه‌مال پیر، خه‌یری و مه‌زڵوم بوون. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه بگیرێن، له دامه‌زراندن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌كه‌كه و رێكخستنی گه‌لدا له كوردستان رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا. ئه‌و هه‌ڤاڵانه له ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی په‌كه‌كه‌دا خۆشه‌ویست بوون و رێزلێگیراو بوون. ئه‌و خۆشه‌ویستی و رێزه به ره‌نج، هۆشمه‌ندی، له‌خۆبوورده‌یی و به خاكه‌ڕایی ه‌وه دروست ببوو. ئه‌و كاته نه هێزی ئابوری له ئارادابوو نه پله و پۆست. هه‌روه‌ها پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كیش بوونی نه‌بوو. ئه‌وان له خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێكرد و ئافراندیان. بوونه ئافرێنه‌ر و بوونه دامه‌زرێنه‌ر.
له دژی فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلول رۆژووی گه‌وره‌ی مردن كه له ١٤ی تهمموز ده‌ستیپێكرد، شه‌هیدبوونی قاره‌مانان ده‌كه‌وێته مانگی ئه‌لول. مه‌زڵوم له نهورۆودا بڵێسه‌ی به‌رخودانی داگیرساند. وه‌ك كاوه‌ی سه‌رده‌م، له كوردستان بووه روناكبیر و رێبه‌ر. به پێشه‌نگایه‌تی خه‌یری و كه‌مال له ١٤ی ته‌مموزدا رێڕه‌وی فاشیزم گه‌یشته بن به‌ست. به‌رخودانی گه‌وره‌ی مێژوویی نیشاندرا. بێگومان چالاكیه‌كی وه‌ك رۆژووی مردن هێزێكی گه‌وره‌ی ئیراده‌ی پێویسته.
بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م، رامانی راست و دروست، دووه‌م، هێزی بڕیاردان، سێهه‌م به‌رخودان پێویسته.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژووی مردن به‌رخودانێكی دژواره كه تا كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت. رۆژووی مه‌رگ كه له ١٤ی ته‌مموزدا ده‌ستیپێكرد، له ناو هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا به‌رده‌وام بوو. رۆژ له‌دوای رۆژ ئامێزیان به ئازاری توانه‌وه‌دا ده‌كرد. ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌ی ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ستبوونیان به ژیانه‌وه هه‌بوو، هه‌ڵبژاردنی مردن بۆ ئه‌وان بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو. بێگومان كه‌مال ئه‌وه‌ی هێنایه سه‌ر زمان و وتی، "ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س له خۆڕا بڵێن، ئه‌و كه‌سانه به هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئه‌شكه‌نجه و گوشار رانه‌گرت و بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رگیان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام به‌م جۆره نییه. ئێمه هێنده ژیانمان خۆش ده‌وێت، كه له‌پێناویدا ده‌مرین". پابه‌ندبوون و رێزلێنان به‌رامبه‌ر ژیانی به‌رخودێرانی ١٤ی تهمموز و كه‌مال ئه‌و كاته مرۆڤ به‌م وتانه ده‌توانێت بیگێڕێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان ده‌یانزانی كه چی ده‌كه‌ن. ئاگاداری مێژوو و كۆمه‌ڵگابوون. ده‌یانزانی كه فاشیزم ده‌یه‌وێت چی بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گیان و ماڵی خۆیان به‌خت كرد كه رێگری له‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ن. چالاكیهكهشیان ئه‌نجامی مێژوویی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م به‌رخودانه گه‌وره‌یه چ شتێكی هێنایه ئاراوه؟
ئه‌وان له ناو په‌كه‌كه‌دا ئاستی جه‌نگاوه‌ری، گیانبازی و لهخۆبووردهییان نیشاندا. به ئێمه‌یان نیشاندا كه مه‌رجه‌كانی به‌رخودان، شه‌ڕ و جه‌نگاوه‌ری به كات و شوێن سنووردار ناكرێت. له‌و شوێنه‌ی كه زۆرترین گه‌مارۆی له‌سه‌ره، زیاتر سنوورداركراوه و زیاتر قه‌ده‌غه‌كراوه، به ئێمه‌یان نیشاندا، له‌به‌ر ئه‌وه ئاستی جه‌نگاوه‌ری په‌كه‌كه‌یان دیاری كرد و ئه‌و قاره‌مانێتی و جه‌نگاوه‌رییه‌ی ئه‌مڕۆ نیشان ده‌درێت، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌مه شتێك نییه له خۆڕا و له خۆوه دروست بووبێت. جه‌نگاوه‌ری رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه، خه‌یری، كه‌مال و مه‌زڵوم ئاستی هزر و گیانی قاره‌مانێتی ئه‌مڕۆن. كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت، ناتوانێت ئه‌و راستیه پێچه‌وانه بكاته‌وه.
كه‌مال پیر له حه‌وتی ئه‌یلولدا شه‌هیدبوو. یه‌كه‌م هه‌ڤاڵ كه شه‌هیدبوو، ئه‌وبوو. خه‌یری له ١٢ی ئه‌یلولدا، عاكیف یڵماز له ١٥ی ئه‌یلولدا، عه‌لی چیچه‌ك له ١٧ی ئه‌یلولدا شه‌هیدبوون. ئه‌م رێكه‌وته له هه‌مان كاتدا ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانن. له نێوان ١٩٨٢ تا ٢٠٢٢ دا ٤٠ ساڵ تێپه‌ڕبوون. به‌ڵام له تێكۆشانمان، له مێژوومان، له شه‌ڕی ئێمه‌دا و له به‌رخودانی ئێمه‌دا هێشتا زیندوون و ده‌ژین.
به‌رخودانی ١٤ی تهمموز له مێژووی په‌كه‌كه و تێكۆشاندا چ جێگه و پێگه‌یه‌كی وه‌رگرت؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانی نه‌بوو، په‌كه‌كه‌ش ده‌ستی له به‌رخودان هه‌ڵنه‌گرت. ئه‌وه تێپه‌ڕ نابێت. شه‌ڕی مێژوویی به‌رده‌وامه. تا ئه‌و كاته‌ی له توركیا هزری نكۆڵیكار كۆتایی پێنه‌یات، تا قۆناغی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد كتایی پێنه‌هێنرێت، شه‌ڕ و به‌رخودانیش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه بڕیارێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه كه ئێمه ئه‌و هه‌مووه هه‌وڵ بده‌ین، خۆڕاگری بكه‌ین و گیانی خۆمان به‌خت بكه‌ین. ده‌بێت باش بزانرێت. پێویستییه‌كی مێژووییه. ئێمه به عه‌شق و ئاره‌زومه‌ندانه‌وه دێینه ناو ئه‌م تێكۆشانه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه ئێمه به‌و جۆره به خۆشی و ئاسوده‌یی بژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كه واده‌خوازێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین شه‌ڕ، مردن، زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێدایه. هزر، ئایدیا و ویژدانمان ده‌یه‌وێت كه ئێمه به‌رامبه‌ر به سته‌م و نادادی بوه‌ستینه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه به‌شدار بووین. رۆژووی گه‌وره‌ی ١٤ی تهمموز نیشانی‌دا كه ئه‌و به‌شداربووه ئه‌ویندارانه له مێژوودا چه‌نده رۆڵیان گێڕاوه، ده‌توانێت رێگری له فاشیزم بكات و ئه‌و بڕوایه به گه‌لان ببه‌خشێت و ئه‌و رێگه‌یان كرده‌وه.
واته فاشیزم له زیندانه‌كاندا شكستی هێنا. ده‌وڵه‌تی تورك، كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول ناچار بوو كۆتایی به ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانان و ناچاركردن به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له زیندانی ئامه‌د بهێنێت. به‌م جۆره ئه‌وان دانیان به شكستی خۆیاندا هێنا. ئه‌وانه‌ی شكستیان نه‌هێنا و له رێگیه ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا تا رۆژی ئه‌مڕۆ هاتوون كه‌مال، مه‌زڵوم و خه‌یرین.
ئه‌مڕۆ له كوردستان زۆر گه‌ریلا ناوی مه‌زڵوم، كه‌مال و خه‌یرییان هه‌یه. له ٤٠ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا، له كه‌سایه‌تی ئه‌واندا جه‌نگاوه‌رانی په‌كه‌كه و گه‌لی وڵاتپارێزی خۆڕاگر رێبوارانی رێگه‌ی هه‌موو به‌رخودێران و خۆڕاگرانی زیندان، له‌به‌رده‌م یادی شه‌هیداندا به رێزه‌وه به‌ژنی خۆیان داده‌نه‌وێنن. ئێمه قه‌رزاری ئه‌وانین و ئێمه به پێزانینه‌وه قه‌رزه‌كه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه.
هـ . ب