ئایدەنیز: رێپێوانی خۆمان بەرەو ئیمراڵی هەڵپەسارد

سەرۆکی گشتیی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز رایگەیاند، کە رێپێوانەکەیان لە دژی گۆشەگیری هەڵپەساردووە، شاندەکانیان رەوانەی ناوچانە دەکەن کە بومەلەرزە تیایاندا روویداوە.

بە بەشداربوونی سەرۆکی گشتیی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز، سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە مەرال دانیش بەشتاش، پەرلەمانتاران سەزایی تەمەللی، عومەر ئۆجالان، موراد ساریساچ، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، گوڵستان کلیچ کۆییگیت، موعەزەز ئۆرهان، سەعید دەدە، ئەرداڵ ئایدەمیر، شەڤین جۆشکون، بەڕێوەبەرانی شار-ناوچە و نوێنەرانی رێکخراوە دیموکراتیکەکان سەبارەت بە بومەلەرزە لە گەڤەر کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد.

سالیحە ئایدەنیز بەم جۆرە قسەی کرد:

"لە خودا داواکارین ئەو کەسانەی لەم کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە بخاتە بەر بەزەیی و بەخشندەیی خۆیەوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، بۆ ئەوەی مردن و برینداربوونی زیاتر روونەدات دەبێت دەستبەجێ داروپەرووی خانووە رووخاوەکان لاببرێن. لە تورکیا کارەساتی بەم جۆرە بەردەوام روودەدەن. گرنگ ئەوەیە کە دەبێت بەردەوام لە بەرامبەر ئەو کارەساتانە ئامادەکاری بکرێت. بەڵام دوای ئەوەی کارەساتەکان روودەدەن، نە دەستوەردان دەکرێت، نە ئەو دەستوەردانانەشی دەکرێن بە پێی پێویستن. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەگەڵ یەک بن و بۆ ئەوەی ئەو ئازارە زیاتر بکەونە جموجۆڵەوە.

'رێپێوانەکەمان هەڵپەسارد'

ئاگادارن کە بۆچی ئەمڕۆ لە گەڤەرین. بەهۆی ئەو رێپێوانەی بڕیاربوو لە دژی گۆشەگیری بەرەو ئیمراڵی ئەنجام بدرێت لێرەین. بڕیاربوو ئەو بەرنامەیە لە گەڤەر و قۆسەرەوە دەستپبکەین. لەبەر ئەو کارەساتە رێپێوانەکەمان هەڵپەسارد، ئێمە لێرەوە روودەکەینە ئەو شوێنانەی بوومەلەرزە تیایاندا روویداوە".

هـ . ب