ئایلا ئاکات و سەباحەت تونجەل پەیام بۆ ١٤ ی ئایار دەنێرن
هەریەک لە ئایلا ئاکات ئاتا و سەباحەت تونجەل لە گرتووخانەی ژنانی سینجانەوە، دووپاتی دەکەنەوە، لە ١٤ ی ئایار ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی بەهۆی پارتی چەپی سەوزەوە دەکرێتەوە.
هەریەک لە ئایلا ئاکات ئاتا و سەباحەت تونجەل لە گرتووخانەی ژنانی سینجانەوە، دووپاتی دەکەنەوە، لە ١٤ ی ئایار ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی بەهۆی پارتی چەپی سەوزەوە دەکرێتەوە.
هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کوردی زیندانیکراو لە گرتووخانەی ژنانی سینجان، ئایلا ئاکات و سەباحەت تونجەل پەیامێک سەبارەت بە ١٤ ی ئایار دەنێرن، دووپاتی دەکەنەوە ڕێگەی ئازادی بەهۆی پارتی چەپی سەوزەوە دەکرێتەوە.
ئایلا ئاکات لە نامەکەیدا داوا دەکات خواستی گۆڕانکاری فراوانتر بکرێت، بەجۆرێک لە سندوقەکانی دەنگدان ڕەنگبداتەوە، هەروەها گوتی: «کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی ١٤ ی ئایار، هەموو دەنگێکی ئێوە گرنگە بۆ پێکهاتنی سیستەمێکی ئازاد و دادپەروەر و دیموکراتیک و یەکسان. دەزانین ئێستا کاتی هاتووە.
لەڕێگەی دەنگەکانمانەوە، ناڕەزایەتی خۆمان دژی هەموو شتێکی قێزەون و ناپەسەند دەردەبڕین. گومانمان نییە لە سەلامەتی سندوقەکانی دەنگدان، دەبێت زیاد لە وزەی خۆمان کاربکەین، سندوقەکان چاوەڕوانی ئێمەن، پارتی چەپی سەوز ناونیشانی ئومێدە».
لای خۆیەوە، تونجەل لە نامەکەیدا دەڵێت «ئەو مارەی کاژی خۆی ناگۆڕێت، چارەنووسی مردنە. ئەو زیهنیەت و دەسەڵاتەی خۆی ناگۆڕێت، بەهەمانشێوە چارەنووسی کۆتاییهاتنە. هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، دەبنە دەسپێکی ژیانێکی دیموکراتیک، دەبنە سەرەتای خواستی ئازادی و دادپەروەرییەکی ئاشتییانە بۆ تورکیا. لە ١٤ ی ئایار، ئیرادەی گەل ڕێگە دەکاتەوە بەڕووی گۆڕانکارییدا، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەم دۆخەی ئێستە دەڵێن «بەسە»، بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. لەگەڵ پارتی چەپی سەوز، ڕێگەی ئازاد و دیموکراسی دەکەینەوە».
ف.ق