بە دیمەن

ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی سەرەکیمانە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ڕایانگەیاند کە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی سەرەکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هەموو گەلانە و ڕایانگەیاند کە ئامادەن بۆ ئەو ئارمانجە لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشان بکەن."

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەرەڕای هەلومەرجی سەخت، گرێدراو بوونی خۆیان بە ڕێبەر ئاپۆ پاراستووە و گەورەترین بەرخۆدانیان بەرامبەر پیلانگێڕی نیشان دا. گەریلاکان کە لە تونێلی جەنگدا بەرەنگاری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبنەوە، سەبارەت بە بەرخۆدانی بێوێنەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

بەستا سیدار، گەریلای یەژا ستار: ئێمە ئەم پیلانگێڕییە نەک تەنها دژی کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆ، بەڵکوو بە تاوانێک دژی هەموو گەلان دەزانین و ئیدانەی دەکەین. ئامانج لەم پیلانگێڕییە شکاندنی ئیرادەی بزووتنەوەکەمان و گەلی کورد بوو. بەڵام ڕێبەر ئاپو لە یەکەم ڕۆژی بە دیل گرتنی لە ئیمرالی هەتا ئەمڕۆ تێکۆشانی چڕتر کردەوە. ئامانجی پیلانگێڕان ئەوە بوو کە رێبەر ئاپۆ لە چوار دیواردا زیندانی بکەن و بەو شێوەیە بزووتنەوەکەمان لەناو ببەین. بەڵام بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ پلانی پیلانگێڕانی پووچەڵ کردەوە و هیوای لە نێو گەلانی جیهاندا زیندوو کردەوە.

بەم بۆنەوە لە هەر شوێنێک ناوی ڕێبەرایەتی هاتبێت هەڵوێست بەرامبەر پیلانگێڕان دەگیرێتەبەر و دژیان تێکۆشان دەکرێت. ڕەنگە ڕێبەر ئاپۆ لە چوار دیواردا راگیرابێت، بەڵام بیرۆکەکانی لە تێکۆشانی گەلدا دەژین. نەک هەر گەلی کورد، بەڵکوو گەلانی جیهانیش لە بیرۆکەکانی ئیلهام وەردەگرن و دژی ئەم پیلانگێڕییە تێدەکۆشن.

ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت، ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت، مانگرتن لە خواردن بەردەوامە و لە ڕێگەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە بەرخۆدان لە دژی پیلانگێڕیی ئەنجام دەدرێت. ئەمە هێز و بەرخۆدانی رێبەرایەتییە. دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی ئارمانجی سەرەکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هەموو گەلانە. بۆ ئەمەش هەر جۆرە بەدیلێکی قورس دراوە و بەردەوامە. ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی بەرخۆدانی بێهاوتای نیشان داوە و ئەم بەرخۆدانە هێز و ئیرادە بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان دەدات.

تێكۆشانی ئێمە هەرگیز ناوەستێت وهەتا دێت بەهێزتر دەبێت هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت. لەوانەیە لەم ماوەیەدا دانوستان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە گۆشەگیری هەڵگیراوە. تا گۆشەگیریی سەپێنراو بەردەوام بێت، ئێمە قە دەستبەرداری خەبات و تێکۆشان نابین.

فەرهاد عەگید، گەریلای هەپەگە: هەموو ملیتانێکی پەکەکە فیدایی ڕێبەر ئاپۆیە؛ کەواتە تا گۆشەگیری سەپێنراو بەردەوام بێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت. هێشتا پیلانگێڕیی بەردەوامە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆش بەرخۆدانی مێژوویی نیشان دەدات. ئیرادەی ئەو ئەم پیلانگێڕییەی پووچەڵ کردووتەوە. پیلانگێڕان مەبەستیان بوو بەم پلانە گەلی کورد و خەباتی ئازادی لە ناو ببەن، بەڵام ڕێبەرایەتی، بە ساڵان تێکۆشانی بۆ گەل، کردە تێکۆشانی باوەڕ و ئیرادە. ئێمەش وەک گەریلاکانی ڕێبەرایەتی، تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر شایستەی تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەرایەتی بین. ئێمە ئامادەین بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەر جۆرە بەدیلێک بدەین.

باوەر حەبەش، گەریلای هەپەگە: یەکەم: وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕێز و سڵاوی خۆمان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. کاتێک لە ساڵی ١٩٩٩پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا، ئامانجەکە تەنها رێبەر ئاپۆ نەبوو. لەبەر ئەوی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی گەلانی ستەملێکراو و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ئەو کەسانەی دەکرد کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕان بووە ئامانج. سیستەمی سەرمایەداری دەیویست هەژموونی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنێت و هەر بەو هۆیەشەوە ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادیی کردە ئامانج. هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ١٩٢٥ـەوە سیاسەتی جینۆسایدی دژ بە گەلی کورد بەردەوام کردبوو.

هەردوو سیاسەتی جینۆسایدی جەستەیی و ئاسمیلەکردن بە شێوازی جیاواز دژی گەلی کورد جێبەجێ دەکران. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەرێک بوو کە توانی کۆتایی بەم جینۆسایدە بهێنێت. پێشەنگی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەتایبەتی گەلی کورد. ئێمە وەک تێکۆشەرانی ئەو بەردەوام هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی مسۆگەر دەبێت خەباتی خۆمان فراوانتر دەکەین. وەک گەریلا ئەمە ئەرکی بنەڕەتی ئێمەیە. هەروەها پێویستە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە. بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پێویست بە تێکۆشانێکی مەزنتر هەیە. دیسان لە تونێلەکانی جەنگەوە تا ئیمرالی سڵاو و حورمەتی خۆمان پێشکەشی ڕێبەرایەتی دەکەین.

حەمزە عەرەب، گەریلای هەپەگە: ٢٦ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا تێپەڕی، رێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە بەرخۆدانی گەورەی نیشان دا. ئەم پیلانگێڕییە نەک تەنها دژی گەلی کورد، بەڵکوو دژی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. زلهێزانی سەرمایەداری کە زاڵن بەسەر ئەو خاکانەدا، نایانەوێت شۆڕشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە کوردستان ڕووبدات. بۆیە هەتا ئەمڕۆش درێژە بە پیلانگێڕی دەدەن.

من وەک تێکۆشەرێکی عەرەب لە ڕیزەکانی پەکەکەدا هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت درێژە بە تێکۆشانم دەدەم. ئەم گۆشەگیرییە سەپێندراوە دابڕانێکی ڕەهایە نەک تەنها بەسەر گەلی کورددا، بەڵکوو لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپێنراوە. ئەمڕۆ بۆ هەموو کەس دەرکەوت ڕیبەر ئاپۆ تەنها  ڕێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکوو ڕێبەری هەموو گەلانە. لە گەنجانەوە هەتا هەموو چین و توێژەکان هەمووان بۆ ئازادی ڕێبە ئاپۆ تێکۆشان دەکەن. ئێمەش تێکۆشان بەردەوام دەبێت تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت. بە دڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٥ دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپو. هەروەها لەو باوەرەداین هەموو گەلان بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەپێنراو و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن.