یەبەشە جەژنی چوارشەممەی سووری پیرۆزکرد

فەرماندەیی یەبەشە جەژنی ئێزدییەکانی پیرۆز کرد و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، جەژن بکەنە مایەی یەکێتی و هاوپەیمانی و یەکگرتنی خۆیان بەرامبەر هەوڵەکانی لەناوبردنی دەسکەوتەکانی ئێزدییەکان".

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوورەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی یەبەشە بەم جۆرەیە:

"لەبەرەبەیانی ئەم ڕۆژە پیرۆزەدا، کە سروشت خۆی بە ڕەنگەکانی نوێبوونەوە ڕازندوەتەوە و گیان بە واتای دەستپێک گەش دەبێت، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدیەکانەوە، "سەری ساڵ" جەژنی ژیان و ناسنامەیە، جەژنی سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەی هیوایە لە ناو تاریکیدا،  ئێمە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵگەی ئێزیدیمان و دۆستانیان دەکەین.

لە سەرەتادا ئەم ڕۆژە پیرۆز و پڕمانایە، لە کەسوکاری شەهیدەکانمان، لە هەر دایکێک کە برینەکانی هەڵگرتووە و وەکو دیاری شەرەف پێشکەشی خاک و دۆزی ئێمەی کردووە، لە هەر باوکێک کە دڵی لەسەر گۆڕێک لەرزی و نەشکاو، لە هەر منداڵێک کە تا ئێستاش ناوی باوکی وەک سروودێک لە دڵی خۆیدا بەبیر دەهێنێتەوە، و لە هەر کەسێک کە حەسرەتەکەی گۆڕی بە ئاگرێک کە ڕێگای تێکۆشانمان ڕۆشن دەکاتەوە، پیرۆز دەکەین.

نابێ لەبیرمان بچێت، ئەگەر قوربانیدانی ئەو قارەمانانە نەبوایە ئێمە نەماندەتوانی لەم ڕۆژانەدا بژین و نە دەمانتوانی ئەم ڕێوڕەسم و نەریتە پیرۆزانە بپارێزین کە گوزارشت لە ناسنامە و بوونمان دەکەن، ئەوان لە ویژدانی کاتدا زیندوون، لە وردەکارییەکانی ئێمەدا بوونیان هەیە و دەبێت لە ویژدانی ئێمەدا بمێننەوە وەک پەپولەی نەوەستاو و ئاڵایەک کە هەرگیز ناکەوێت.

جەژنی "سەری ساڵ" ڕێوڕەسمێکی بەسەرچوو نییە لە ساڵنامەی کاتدا، بەڵکو دەرفەتێکە کە ئێمە پەیوەستبوونی قوڵی خۆمان بە ڕەگی خۆمانەوە دەستنیشان بکەین، پەیمانی خۆمان لەگەڵ خاکدا، بە بەبیرهێنانەوەکان و لەگەڵ ئەو کەسانەی کە گیانی خۆیان فیداکرد نوێبکەینەوە،  بۆ ئەوەی ئەم گەلە بە سەربەرزی بژی، ئەم جەژنی سەرکەوتنە لە بەرامابەر لە بیرکردنەکاندایە، وەستانەوەیە لەدژی قڕکردن کە بە دەنگی بەرز دەڵێت؛ ئێمە لێرەین، ئێمە دەبین، دەمێنینەوە و بەرخۆدان دەکەین.

بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێزی تایبەتی خۆمان پێشکەش بە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە بە ڕامانە ئازادیی خوازانە و گەشەکانی ڕێگای گەلانی بندەستی ڕووناک کردەوە، هۆشیارییەکی نوێی لە خۆناساندن، بەریکخستن کردنی کۆمەڵگا و گەڕاندنەوەی ئیرادەدا پێبەخشین، هەنگاوەکەی ئەو تەنها ئاماژەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو سیستەمێکی ئەخلاقی و نزیکبوونەوەی ئازادییە کە ئیلهام دەبەخشێتە مرۆڤە ئازادەکان و باوەڕمان بە چارەنووسێکی هاوبەش بەهێزتر دەکات.

شنگال، ئەو خاکەیە کە شاهیدی سەختترین تاقیکردنەوە و گەورەترین قارەمانێتی بووە، پارچەیەکی جوگرافیای فەرامۆشکراو نییە، بەڵکو دڵی دۆزی زیندوو و سیمبولی چەسپاوی مرۆڤایەتییە لە بەرامبەر هەموو هەوڵەکانی جینۆساید و قڕکردن، ئێمە وەک یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دووپاتی دەکەینەوە کە بەرگری لە شنگال و ئیرادەی گەلەکەی بژاردەیەک نییە، بەڵکو ئەرکێکی پیرۆزە و هێڵی سووری نەشکاوە.

هەروەها، لە بەرامبەر هەوڵە دووبارەکان بۆ خۆسەپاندن و ڕاکێشانی شنگال بۆ ناو پڕۆژەی گوماناوی کە خزمەت بە ئەجێندای دەرەکی دەکەن، ئێمە بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین؛ ڕێگە نادەین جارێکی تر ئیرادەی گەلەکەمان بکوژرێت، دەرفەتیش نادەین بەو کەسانەی دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەمان تێکبدەن، هەوڵی شکاندنی بەرخۆدانەکەمان بدەن.

جارێکی تر بەبۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەوە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەم جەژنە وەک وەسیلەیەکی یەکێتی، هاوپەیمانی و یەکگرتنیان بەکاربهێنن و هۆسیاربن لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئێزدییەکان.

هیوادارین ئەم جەژنە سەرەتای سەردەمێکی نوێ بێت بۆ هەموو پێکهاتەکان و گەلانی ناوچەکە، ببێتە وەسیلەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەسەر بنەمای برایەتی گەلان.

لەم ساتە مێژووییە و لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، بەڵێنی خۆمان لە بەرامبەر خوێنی گیانبەختکردوان، بۆ هەموو دایک و باوکانی دڵسوتاو نوێ دەکەینەوە و دەڵێن: "ئێمە دڵسۆزی ئەم ڕێپێوانە شکۆمەندە دەبین و خەونی گیانبەختکردوانی گەلەکەمان دەکەینە ئایندەیەکی شکۆمەند".