یەبەشە: لە هەموو شوێنێک حساب لە سیخوڕەکان دەپرسین

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لەسەر ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ناکۆکی لە نێوان هۆزەکان و کۆمەڵگای ئێزدی دروست بکات و داوای پشتیوانی و یەکێتی لە هەموو خەڵکی ئێزدی و هۆزەکان دەکات.

دوای ئەوەی لە ٢٤ی کانونی دووەمدا هێزەکانی ئاسایشی شەنگال بە هاوبەشی لەگەڵ یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوە لە دژی سیخوڕەکانیان دەستپێکرد فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە تۆڵەی هەموو شەهیدان دەکەنەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ماوەیەکە بە دوای بەکرێگیراو و سیخوڕەکانی سەر دەوڵەتی تورک و میتەوەن و ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هێرشی جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤ی چەتەکانی داعش وانەمان لە مێژووی خۆمان وەرگرت لەگەڵ دامەزراندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بووە تاکە گەرەنتی سەرەکی بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەو جینۆساید و هێرشانە.

یەبەشە ڕاشیگەیاندووە: دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکەمان و یەکێک لەئامانجەکانی هێرشەکانیان تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمەکە و لاوازکردنی بەهاکانی کۆمەڵگاکەمان و نائومێدکردنی گەلەکەمانە.

بەبیری هێناوەتەوە، لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی تۆڕە هەواڵگری و سیخوڕیەکانیەوە کاری هەواڵگری لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەبات بەو شێوەیەش لەڕێگەی ئەو سیخوڕانەوە لەهەرێمەکەدا دەیانەوێت بەهاکانی کۆمەڵگاکەمان پێشێل بکەن و گومان دروست بکەن لەسەر ئەم بنەمایەش کاری بەرفراوانیان ئەنجامدا لەلایەکەوە هەوڵ دەدەن کەسایەتییەکانی کۆمەڵگاکەمان لە سروشتی پاکی خۆیان دوربخەنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدەن تێکۆشەران و فەرماندەکان و کەسایەتییە پێشەنگەکانی کۆمەڵگاکەمان بکەنە ئامانج کە لە دەزگا و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریدا کار دەکەن.

 ئاماژەی بەوەشکردووە دەوڵەتی تورک هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان هۆزەکانی ئێزدیدا دەکات و دەشڵێت: پێویستە گەلەکەمان و کۆمەڵگاکەمان هۆشیار بن ئەم یارییانە لە دژی خۆیان بسڕینەوە و هاوپەیمانی خۆمان بەهێز بکەین و ڕێگە بە سیخوڕی نەدەین.

یەبەشە ئاشکرای کردووە لەگەڵ یەکینەکانی ژنانی شەنگال کارێکیان بۆ چاودێریکردن و ئاشکراکردنی پیلانەکانی ئەو تۆڕانە دەستپێکردووە، ئەو “سیاسەتە نائەخلاقیی و کردەوە نائەخلاقییەی دژ بە مرۆڤایەتییە لە ئەنجامی ئەم کارەدا ژمارەیەک لەو سیخوڕ و بەڵگە و بەڵگەنامانەمان دەست کەوت” رونیشی کردوەتەوە ئەو ئەنجام و دانپێدانانانە بەشێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا یەبەشە داوای لە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێزدی و بە شێوەیەکی سەرەکی پیرانی هۆزەکان کردوە هەڵوێستی شایستەیان هەبێت و بۆ هەموو کەسێک کە ویژدانێکی زیندووی هەبێت دەبێت دژی ئەو سیاسەتە پیسانە هەڵوێست وەربگرن.

وتوشیەتی دەبێت هۆشیاربن لەوەی “کاتێک دوژمن دەبینێت کە دوو لایەنی ئێزدی لە دژی یەکتر شەڕ دەکەن دڵخۆشن” هەر بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە باس لەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت لە دژی هەر سیخوڕ و بەکرێگیراوێک.

ف.ق