یەبەشە یادی مام زەکی و شەهیدانی ئابی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی یەبەشە لە کەسێتی مام زەکی شەنگالیدا هەموو شەهیدانی مانگی ئابی یاد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدان بووە بە پایەیی یەکێتی گەل و گەورەبوونی یەبەشە و یەژەشە.
فەرماندەیی یەبەشە لە کەسێتی مام زەکی شەنگالیدا هەموو شەهیدانی مانگی ئابی یاد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدان بووە بە پایەیی یەکێتی گەل و گەورەبوونی یەبەشە و یەژەشە.
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالیدا بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدانی مانگی ئابی یاددکردەوە و لە کەسێتی ئەو شەهیدانەدا بەڵێنی بەهێزکردنی تێکۆشانی دووبارەکردەوە و دەڵێت: "مانگی ئاب لە مێژووی گەل و بزوتنەوەکەماندا سەنگی خۆی هەیە. لەم مانگەدا چەندین ڕووداو و مەرگەساتی بە ئازاری وەک؛ فەرمانی ٣ی ئاب، تەقینەوەی ١٤ی ئابی گوندی تلعزێڕ و سیبا، کۆمەڵکوژی ١٥ی ئابی کۆچۆ، تەقینەوەی ٢٩ی ئابی سنون، هێرشی فرۆکەی ١٧ ئابی سەر نەخۆشخانەی سکین، شەهیدبوونی مام زەکی لە ١٥ی ئابدا و شەهیدبوونی سەدان هەڤاڵی ترمان کە لە مانگی ئابدا گەیشتن بە کاروانی نەمران و بەم شێوەیە مانگی ئاب لە هۆش و بیری کۆمەڵگەماندا جێگەی خۆی دەگرێت. هەربۆیە دووژمن خواستی ئەوەی هەبوو لە سایەی ئەو ڕوداوانەدا کۆمەڵگەمان لەنابەرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم ڕووداوانە بووە سەرچاوەی مۆراڵ، وزە و خۆڕێکخستنی ئیرادەی گەل و کۆمەڵگە."
'هێرشی دژ بە مام زەکی پلانی تەواوکاری فەرمان بوو'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات لە کەسێتی کادری دامەزرێنەرمان، ڕێبەری تێکۆشانمان و ستونی پلانسازیمان مام زەکیدا هۆشی میژوویی و تۆڵهەڵدانی مێژووی ئێزیدخان، گەلی بندەست و کۆمەڵگەی ئازادیخواز پێشکەوت و راشیگەیاندووە: "پلانی سەر مام زەکی، پلانی تەواوکاری فەرمان بوو. چونکە کەسایەتی مام زەکی وەستانەوە بوو بەڕووی فەرماندا. مام زەکی خاوەنی مێژوویەکی شۆڕشگێڕانەی ٤٠ ساڵە بوو."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەونی ئازادیی شەهیدانی مانگی ئاب هاتووە و دەڵێت: "وەک یەبەشە و یەژەشە تۆڵە و لێپرسینەوەی شەهیدانی مانگی ئاب، لە نێویاندا شەهید بوونی مام زەکی، سەعید، کۆمەڵکوژی کۆچۆ، تەقینەوەی سیبا و تلعزێڕ...هتد لە دووژمنی داگیرکەر و هێڵێ هاوکاری دەکەینەوە. تێکۆشان و بەرخۆدانی ١٠ ساڵەمان پیشانی دا هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدان گەورەترمان دەکات و هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێین. هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدان بووە بە پایەی یەکێتی گەلمان و گەورەبوونی یەبەشە و یەژەشە. لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی شەهیدانی مانگی ئابدا بە ڕێز و پێزانینەوە تەواوی شەهیدانمان یاد دەکەینەوە."