یەڵدز شاهین بۆتان لەسەر ڕیشەی بەرخۆدان ئافرێنرا

یەڵدز شاهین بۆتان لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردستان یەکێک لە نوێنەرانی گیانبازی بوو. بۆ ئەوەی خاوەنداری لەو بەهایانە بکات کە شەهیدان ئافراندیان، تا دوا هەناسەی لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد.

دەوڵەتانی گلادیو بۆ ئەوەی گەلی کورد لەناوبەرن، هەموو دەرفەت، تەکنیک و تاکتیکی خۆیان خستۆتەگەڕ. بەڵام ڕاستییەک هەیە، کە ئەوان ڕەچاویان نەکردووە، ئەویش جەنگاوەرانی گیانبازی کوردستانن، کە خۆیان بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕازاندۆتەوە و سەرلەنوێ خۆیان ئافراندووە.

یەکێک لەو جەنگاوەرە گیانبازانە، گەریلا یەڵدز شاهین بۆتان بوو، لە دەشتی بەپیتی کۆبانێ لەدایکبووە و گەورە بووە. یەڵدز کە لە ناو شەڕ و شۆڕشدا گەورە بوو، بینی، کە گەلەکەی لە هەموو لایەکەوە ڕوبەڕووی هەڕەشە و مەترسی دەبێتەوە. هەربۆیە هەستی بەرپرسیارێتی و تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن کرد و تایبەتمەندی شەڕکردن بەرامبەری بەهێزتر کرد. چونکە ئەو شەڕڤانانەی ئازادی کە لەپێناو گەل و بنەماڵەکانیان شەڕیان کرد، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژران. لە دژی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیزم و چەتەکانی کە ساڵی ٢٠١٨ دەستیپێکرد و لە دژی هێرشەکانی بۆسەر سەرێکانی کە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکرد، یەڵدز چەکەکەی هەڵگرت و ڕووی لە بەرەکانی پێشەوە کرد، بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادی گەل و ئەو بەهایانەی کە شەهیدان بە خوێنی خۆیان ئافراندیان بپارێزێت، بە شێوەیەکی فیدایی شەڕی کرد.

بەو پێیەی دوو برای و زۆرێک لە خزمە نزیکەکانی بەشداری ڕیزەکانی گەریلایان کردبوو، ئەوەش بوێری بە یڵدز بەخشی کە بە چەکەکەی لە چیاکانی ئازادیدا شەڕ بکات. بۆیە بە خواستێکی مەزن و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ڕووی لە چیاکانی ئازاد کرد. بڕیایدا ١٥ی شوبات بەشداریی بکات، ئەو ڕۆژەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەوڵیدا گەلی کورد له تاریکیدا بهێڵێتەوە. دوای پەروەردەی شەڕڤانانی نوێ، لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە خۆی بەرەوپێش برد و بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ.

یڵدز ئەو کارەی ئەنجامی دەدا وەک پێویست نەدەبینی، بۆ ئەوەی بتوانێت کاری گەورەتر بکات، ساڵی ٢٠٢١ پێشنیاری کرد بەشداری هێزەکانی تایبەت بکات و ببێتە دەنگی گەلەکەی و تۆڵەی هەڤاڵەکانی بکاتەوە. ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی کە لە ئەستۆیدا بوو بە سەرکەوتوویی جێبەجێی کرد. دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کرد، پەیوەندی بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساواش مەڕەشەوە کرد، لە تونێلەکانی شەڕدا بە بوێری و توڕەیییەکی زۆرەوە شەڕی کرد. لەگەڵ هاوڕێکەی، ڕۆبن ئاڤەنت ڕۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی شەهید بوو.

 ژ.ن