هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كان و هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا، له هه‌موو شوێنێك كه كوردی تێدا ده‌ژین رژاونه‌ته شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان و هێرشه‌كانی خیانه‌تیان شه‌رمه‌زار كردووه و به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه.
یه‌ك له‌و ناوه‌ندانه‌ی به‌رخودان و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌هێز مه‌خموره. له‌و چوارچێوه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی دیموكراتیكی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) یوسف كارا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه خه‌ڵكی مه‌خمور به شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و له دژی داگیركاری و هاوكاریی داگیركاری خۆڕاگری ده‌كات و شان به شانی گه‌ریلا ده‌وستێته‌وه.
به هاوكاری ماڵی بارزانی هێرشه‌كه ده‌ستیپێكرد‘
كارا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه‌كانی دارده‌ستی و هاوكاری په‌ده‌كه بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا وتی، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوێنێ شه‌و به دارده‌ستی و هاوكاری هێزه خیانه‌تكاره‌كان، له دژی گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كورد بچه‌وسێنێته‌وه ده‌ستی به هێرشێكی داگیركاری كرد. له ئاڤاشین، زاپ، مه‌تینا، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كوڕه‌ژارۆ هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستیپێكراوه. خۆی له خۆیدا پێشتر پێشتر پێشبینی ده‌كرا كه داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانی هێرشێكی به‌و جۆره ده‌ستپێبكات. دوێشهویش هێرشه‌كه ئه‌نجامدرا".
كارا باسی له‌وه‌كرد، كه پێویسته له دژی هێرشه داگیركاری-پاكتاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و دارده‌سته‌كانی هه‌موو كه‌س ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات و به‌م جۆره دوا: "گه‌لی كورد له‌م قۆناغه‌دا له وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دژی داگیركاری و دارده‌سته‌كانی داگیركه‌ران پێویسته خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن".
له باشوره‌وه ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت‘
هاوسه‌رۆك كارا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كلكایه‌تی په‌ده‌كه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌و شوێنه‌شی هێرشه‌كه‌ی لێده‌كرێت و ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خسته‌ڕو: " لێره‌دا سه‌رنج راده‌كێشم بۆ سه‌ر دارده‌سته‌یی بۆ داگیركه‌ران. له زۆرینه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌م دوایه‌دا فڕۆكه‌كان له باشوری كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌ستن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باكوری كوردستان و هێڵه‌كانی سنوور. به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ماڵی بارزانی له ناو ئه‌و جموجۆڵه‌دا به‌شدارن".
له‌م ساته به‌دواوه خه‌و حه‌رامه‘
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی دیموكراتیكی مه‌خمور رایگه‌یاند، له مه‌خموریش چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت و وتی، " ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌خمور له‌و هێرشانه‌وه دوور نین. له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر مه‌خمور، شه‌نگال و رۆژئاواش هه‌یه. دوور نییه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ش رۆژ رۆژی به‌رخودان و به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانه و شان به شانی گه‌ریلا وه‌ستانه‌وه‌یه. ئێمه له وه‌ها دۆخێكداین خه‌و له ئێمه حه‌رامه. له‌م ساته به‌دواوه به هه‌موو شێواز و رێبازه‌كان چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین.
ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی مه‌خمور ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرش و هه‌وڵه‌كان هه‌ستیار و وشیار بین. ئێمه وه‌ك په‌نابه‌ر داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و عێراق ده‌كه‌ین كه به‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی عێراق بۆردومان ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر بۆردومان به‌ڵكوو داگیریش ده‌كرێن خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن. له مه‌خمور به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چالاكی به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه هێزه‌كانمان كه به‌رامبه‌ر هێرشه ناجوامێرانه و ناپاكانهكان به‌رخودان ده‌كه‌ن به ته‌نیا ناهێڵین. وه‌ك مه‌خمور چی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
عێراق ده‌بێت خاوه‌نداری له شكۆی عێراق بكات‘
كارا له دژی هێرشه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا، سه‌روه‌ری عێراق و باشوری كوردستان ئه‌م بانگه‌وازه‌ی كرد، "داوا له هه‌موو كوردان كه خاوه‌نی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تن ده‌كه‌م كه بۆ پاراستنی به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان هه‌م به‌رامبه‌ر به خیانه‌ت خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی توند بن، هه‌م به‌رامبه‌ر به هێرشه داگیركارییه‌كان به پێی كات به‌شداری له چالاكییه‌كاندا بكه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
خه‌ڵكی باشوری كوردستان، سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیرانی كوردستان، دڵسۆزان و وڵاتپارێزان كه ده‌یانه‌وێت شه‌ره‌ف و شكۆی خۆیان بپارێزن ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن. هه‌روه‌ها رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه بوه‌ستنه‌وه و تێكۆشان بكه‌ن".
هـ . ب