یه‌په‌سه‌: له‌ دژی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ شاره‌ گه‌وره‌كان ده‌كه‌ینه‌ زاپ!

یه‌په‌سه‌ رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی كه‌ له‌ ١٠ی ئابدا ده‌ستیان پێكردبوو، مانگێكی تێپه‌ڕاند و باسی له‌وه‌كرد، "هه‌موو گۆڕه‌پانێكی شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی فاشیستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ده‌گۆڕین بۆ شه‌ڕی زاپ".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی یه‌په‌سه‌ به‌ بۆنه‌ی ‘هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی‘ كه‌ مانگێكی تێپه‌ڕاند راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌نجان كرد.

یه‌په‌سه‌ رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵمه‌تی لێپرسینه‌وه‌ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مێژوویی.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌سه‌دا هاتووه‌:

"هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی، كه‌ یه‌په‌سه‌ له‌ ١٠ی ئابدا له‌ به‌رامبه‌ر فاشیزم ده‌ستیپێكردبوو، له‌ باكوری كوردستان و گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا به‌ چالاكی به‌هێز له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنی فاشیست رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازیمان یه‌كه‌م مانگی خۆی گه‌وره‌ ده‌كات و له‌ئێستاوه‌ بووه‌ته‌ مۆته‌كه‌ی رژێمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌. هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی كه‌ یه‌په‌سه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌مانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش تێكۆشانه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنی فاشیست. گه‌لانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی كوردستان و گه‌لانمان له‌ توركیا، له‌ بچوكترین تا گه‌وره‌ترینیان له‌ گه‌شه‌پێدان به‌و هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازییه‌ی یه‌په‌سه‌ به‌رپرسیارن.

ده‌بێته‌ هه‌ڵمه‌تی لێپێچینه‌وه‌

رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه‌ له‌ كوردستان هیچ به‌هایه‌كی كورد و كوردستان نه‌ماوه‌ كه‌ هێرشی نه‌كردبێته‌ سه‌ر. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پاكتاوكارییه‌، تاڵان و ده‌ستدرێژییه‌ی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی یه‌په‌سه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڵمه‌تێك كه‌ لێپرسینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ له‌ دوژمن ده‌كرێت.

هه‌ركات شكست ده‌هێنن كوردیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌

سوپای چه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ زاپ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان تووشی شكستێكی گه‌وره‌ بووه‌ و سوپای چه‌ته‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت. شكستی ئه‌وان له‌ زاپ رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ هێناوه‌ته‌ ئاستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌. له‌ گۆڕه‌پانی زاپ سوپای فاشیستی چه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ شێت و هار بوون و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ په‌لاماری هه‌موو كه‌سێك له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌دات و ده‌یه‌وێت خۆی به‌ به‌هێز نیشان بدات.  ئه‌ردۆغانی فاشیست له‌ دوایین لێدوانیدا وتی، ‘ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌ك نوقمی ئاو ببێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌خنكێین‘. له‌راستیدا سه‌ركرده‌ی فاشیست ئه‌ردۆغان به‌و لێدوانه‌ی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕدا شكستیان هێناوه‌ یاخود راستی ئه‌و شكسته‌یان قبوڵ كردووه‌. سوله‌یمان سۆیلو كه‌ یه‌ك له‌ سه‌رچه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغانه‌ و له‌م دوواییه‌دا له‌ ئامه‌د لێدوانیدا و وتی، ‘ئێمه‌ برای گه‌لی كوردین‘. هه‌ر كاتێك كه‌ رژێمی توركی فاشیست شكست ده‌هێنێت، بیری برایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كه‌ونه‌وه‌. وته‌یه‌ك له‌ناو خه‌ڵكدا باوه‌ كه‌ ‘چاوه‌ڕێی تی باش له‌ به‌راز ناكرێت‘، بۆ مه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌توانێت چ چاوه‌ڕوانییه‌كی له‌ چه‌ته‌یه‌كی وه‌ك سوله‌یمان سۆیلو هه‌بێت؟ به‌ر له‌ هه‌موو شت ده‌بێت مرۆڤ سوله‌یمان سۆیلو به‌ مرۆڤ دانه‌نێت. ئه‌و له‌ دژی گه‌لی كورد بێ ئه‌خلاقانه‌ترین تاوانه‌كانی كردووه‌ و كه‌سێكی ده‌ستدرێژیكاره‌. گه‌له‌كه‌مان ئیتر به‌ روونی ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ ده‌بینێت و باش ده‌زانێت كه‌ به‌شداربووم له‌م شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕه‌دا به‌ واتای ژیانه‌.

پێویسته‌ گه‌نجان زیاتر خاوه‌نداری له‌ رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی خۆیان بكه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌ باكوری كوردستان و توركیا هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی یه‌په‌سه‌ بناغه‌كانی رژێمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ی فاشیست له‌ ریشه‌وه‌ ده‌رده‌هێنێت، ئێمه‌ وه‌ك راستی گه‌لی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز ده‌بێت به‌ هه‌موو جۆرێك به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ مێژووییه‌ی سه‌رفرازیدا بكه‌ین. ده‌بێت گه‌نجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ له‌ باكوری كوردستان و توركیا پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌رفرازییه‌ مێژووییه‌ بكه‌ن. له‌ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی و له‌ چالاكییه‌كانی كه‌ ئه‌نجام دراون ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گه‌له‌كه‌مان، ژن و گه‌نجان ئاماده‌ن راسته‌وخۆ ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌لماندویه‌تی كه‌ شه‌ڕ شه‌ڕه‌ له‌ دژی فاشیزم و ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه‌ بكرێت. هاوكات یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین رێگاكان بۆ تێكشكاندنی كۆلۆنیالیزم. له‌م بواره‌دا ده‌بێت گه‌نجان باشتر خاوه‌نداری له‌ رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی مێژوویی خۆیان بكه‌ن.

گه‌له‌ وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌كه‌مان، ژنان و كه‌نجانمان لێمان ده‌پرسن ‘ئێمه‌ چۆن به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازی یه‌په‌سه‌ و یه‌په‌سه‌ ژندا بكه‌ین؟ چی دوژمن بكه‌ینه‌ ئامانج؟ چه‌كی ته‌كنیكیمان نییه‌ و هتد‘. ئێستا گه‌له‌ وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌كه‌مان ده‌توانێت ببینێت كه‌ رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ كوردستان چی به‌سه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌ماندا هێناوه‌. ده‌توانین له‌وه‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ ده‌بێت له‌ توركیا چی بكه‌ین. چه‌ته‌كانی فاشیستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌شن به‌ڵام له‌ كوردستان له‌ دژی گه‌ریلاكانی ئازادی بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن. له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردی وڵاتپارێز شه‌ڕێكی پاكتاوكاری به‌ڕێوه‌ده‌بات. هه‌موو رۆژێك كه‌سانی وڵاتپارێزمان ده‌كوژرێن، دژوارترین ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، له‌ سه‌ربازگه‌كاندا له‌ دژی رۆڵه‌كانمان به‌شێوه‌ی سیستماتیك ده‌ستدرێژی به‌كارده‌هێنن.

ئێمه‌ شاره‌گه‌وره‌كان ده‌كه‌ینه‌ زاپ

جوگرافیای كوردستان كه‌ لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌، ئه‌مڕۆ تاڵان ده‌كرێت و هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌ و رۆژانه‌ له‌ زیندانه‌كان گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌مان ده‌كوژرێن، گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. له‌وه‌ها دۆخێكدا پرسیاری ‘له‌ توركیا ده‌توانم به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنی فاشیست چی بكه‌م‘ به‌راستیش ده‌بێته‌ پرسیارێكی سه‌یر و بێواتا. گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ له‌ دژی فاشیزم ده‌بێت پرسیاری بێ واتا نه‌كه‌ن.

له‌ مانگی رابردوودا له‌ توركیا و باكوری كوردستان ببه‌ هه‌زاران گه‌نجی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێز په‌یوه‌ندییان به‌ ئێمه‌وه‌ كردووه‌، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌ شه‌ڕی زاپ بكه‌ن. ئه‌و ئیراده‌یه‌ی مرۆڤ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ شه‌ڕ له‌ زاپ بكات، ده‌بێت بشتوانێت له‌ گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر فاشیزمیش شه‌ڕ بكات. ئێمه‌ بانگه‌واز ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌یانه‌وێت بێت و له‌ زاپ شه‌ڕ بكه‌ین.

ئێمه‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی میترۆپۆل و شاره‌گه‌وره‌كانی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ده‌كه‌ینه‌ شه‌ڕی زاپ. هه‌موو گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ زاپ شه‌ڕ بكه‌ن، له‌ هه‌ر شوێنێكی گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا ده‌بن با ببن، ده‌بێت له‌بیریان بێت كه‌ ئه‌وان گه‌ریلاكانی زاپن. له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژیی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ ، ده‌بێت هه‌ر تاكێكی گه‌له‌ وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌كه‌مان بزانن كه‌ ئه‌وان گه‌ریلا و شه‌ڕڤانی یه‌په‌سه‌ و یه‌په‌سه‌ ژنن.

له‌ توركیا هه‌موو شتێكی دوژمنی فاشیست ده‌توانرێت بكرێته‌ ئامانج

له‌ دژی دوژمنێكی وه‌ك چه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ی فاشیست كه‌ له‌ شه‌ڕی كوردستاندا به‌ شێوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌موو شتێكمان، ده‌بێت گه‌نجانی وڵاتپارێز و شۆڕگێڕ چالاك بن. له‌ توركیا هه‌موو شتێكی دوژمنی فاشیست ده‌توانرێت بكرێته‌ ئامانج. به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئابوری دوژمنی فاشیست، هه‌موو شتێكی سیاسی، سه‌ربازی ئامانجن. له‌ دژی دوژمنی فاشیست كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو به‌هاكان له‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ناو ببات، لاوازی و بێده‌نگی بۆ گه‌نجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ شه‌رمه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ باكوری كوردستان و میترۆپۆله‌كانی توركیا به‌شێك له‌ گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ له‌ دژی دوژمنی فاشیست به‌رده‌وام له‌ چالاكیدان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌شێكی زۆری گه‌نجان ته‌نیا سه‌یر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ بۆ مرۆڤێك كه‌ به‌ خۆی ده‌ڵێت 'گه‌نجێكی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ' دۆخێكه‌ كه‌ مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه‌. ئه‌و گه‌نجه‌ وڵاتپارێزانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا له‌ دژی دوژمنی فاشیست به‌ دڵ و گیانه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نابێت به‌ته‌نیا بهێڵرێن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ خۆیان ده‌ڵێن 'گه‌نجێكی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕم' ده‌بێت به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا بكه‌ن.

گه‌وره‌ترین چه‌كی گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی كوردستان 'دڵسۆزی و بڕوایه‌ به‌ تێكۆشانی ئازادی'. گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ كه‌ به‌و وشیاریی دڵسۆی و بڕوایه‌وه‌ ده‌جوڵێنه‌وه‌، ده‌توانن چه‌كی ته‌كنیكیش بۆ تێكۆشانی ئازادی دابین بكه‌ن. ده‌توانن دابینی بكه‌ن به‌ چ تاكتیك و شێوه‌یه‌ك بێت له‌ دژی دوژمنی فاشیست شه‌ڕی پێبكه‌ن.

ده‌ستبه‌جێ بكه‌ونه‌ جوڵه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ بكه‌ن

له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی یه‌په‌سه‌ و یه‌په‌سه‌ ژن ده‌بێت شێوازی چالاكیمان له‌ دژی دوژمنی فاشیست به‌ چ شێوه‌یه‌ك بێت؟ گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ ده‌ێت له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان به‌ رێكخراوی و هاوكات چالاكی بكه‌ن. كاریگه‌ریترین چه‌كی ته‌كنیكی گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ چه‌رخ و شقارته‌یه‌. له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا هه‌موو شتێكی دوژمنی فاشیست ده‌بێت بسوتێنرێت. له‌ شوێنێك كه‌ چالاكییه‌كانی سوتاندن ده‌ستیپێكرد، ده‌بێت گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی تر ده‌ستبه‌جێ بكه‌ونه‌ خۆ، له‌ هه‌موو شوێنێك چالاكی سوتاندن بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ بكه‌ن. له‌ چالاكی سوتاندندا هه‌ندێك ئامانجی دیاریكراو هه‌ن. كارگه‌كان هه‌موویان ده‌بنه‌ ئامانج. هه‌موو كارگه‌كانی دوژمنی فاشیست ئامانجن. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی فاشیسته‌كان سه‌رجه‌میان ئامانج. له‌ دژی دوژمنی فاشیست كه‌ هه‌وڵ ده‌دات كورد و كوردستان له‌ناو ببات، ده‌بێت گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی كوردستان له‌ چالاكییه‌كانی سوتاندندا كارا بن، نه‌وه‌ستن. ده‌بێت شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا بۆ دوژمنی فاشیس بكه‌ینه‌ دۆزه‌خ.

تاكه‌ هێزێك كه‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ رابگرێت، رێبه‌ر ئاپۆیه‌. جگه‌ له‌وه‌ راوه‌ستاندنی چالاكییه‌كان له‌ دژی دوژمنی فاشیست بۆ ئێمه‌ خیانه‌ته‌. ده‌بێت ئێمه‌ بزانین، ئه‌وه‌ی رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م رووخان، تێكۆشانی ئازادی ئێمه‌یه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێت باش بزانین كه‌ له‌ ئێستا به‌دواوه‌ش ئه‌وه‌ی گه‌لانمان له‌ رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ رزگار بكات تێكۆشانی شۆڕشگێڕی ئێمه‌یه‌.

قۆناغی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی

ئێمه‌ تێكۆشانی شۆڕشگێڕی چالاكی هه‌موو رێكخستنه‌ شۆڕگێڕییه‌كانی دۆستانمان به‌ رێزداری سڵاویان لێده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دژی دوژمنی فاشیست به‌ هۆشمه‌ندی تێكۆشانی هاوبه‌ش تێكۆشانی شۆڕشگێڕی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. به‌ تایبه‌تی چالاكی كاریگه‌ری جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ كه‌ له‌ باكوری كوردستان و گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا له‌ بناغه‌وه‌ فاشیزم ده‌هه‌ژێنن، به‌رێزه‌وه‌ سڵاویان لێده‌كه‌ین هه‌روه‌ها چالاكییه‌ شۆڕشگێڕییه‌ كاریگه‌ر و ئه‌نجامگیره‌كانی ژنانی پرشنگی خۆر له‌ باكوری كوردستان و گه‌وره‌ شاره‌كانی توركیا سڵاویان لێده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دژی دوژمن چالاكی ده‌كه‌ن.

له‌م قۆناغه‌ی تێكۆشانی مێژووییدا له‌ سه‌رتاسه‌ری باكوری كوردستان و توركیا وه‌ك رێبه‌رانی شۆڕشگێڕی مێژووییمان ده‌نیز گه‌زمیش، حه‌قی قه‌رار، كه‌مال پیر، مه‌زڵوم دۆغان به‌ هۆشمه‌ندی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی هاوبه‌شی گه‌لانی خۆمان ئێمه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ دژی دوژمنی فاشیست به‌رخودانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌ڕه‌پێده‌ده‌ده‌ین. به‌و هۆشمه‌ندییه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی یه‌په‌سه‌ و یه‌په‌سه‌-ژن كه‌ له‌ ١٠ی ئاب له‌ دژی هێرشه‌كانی كاولكاری دوژمنی فاشیست ده‌ستیپێكرا، له‌سه‌ره‌تادا رێكخراوه‌ دۆسته‌ شۆڕشگێڕه‌كان، ئێمه‌ داوا له‌ گه‌نجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی توركیا و كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نداری له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی ئێمه‌ بكه‌ن و ئاستی به‌رزبكه‌نه‌وه‌".

هـ . ب