یه‌ژاستار به‌ چالاكی پێشوازی له‌ ڕۆژی گیانبازی كرد

گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له‌ زاپ و خواكورك بۆ پێشوازی و سڵاو كردن له‌ ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران، ڕۆژی گیانبازی چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، "تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان له‌ زاپ و خواكورك بۆ پێشوازیكردن له‌ ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران، ڕۆژی گیانبازی كه‌ ساڵیادی چالاكیه‌ مه‌زنه‌كه‌ی شه‌هید زیلانه‌، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا".

زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌مجۆره‌ن:

"هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوی زاپ:

له‌ ٢٩ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٠:٣٠خوله‌ك، له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم سیستمی ڕاداری داگیركه‌ران به‌ تاكتیكی نیشانشكێنی تێكشكێنرا. كاتێك داگیركه‌ران كه‌وتنه‌ جموجۆڵ به‌ چه‌كی قورس لێیاندرا.

له‌ ٣٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران درا. ئه‌و چالاكییه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌نجامدرا.

له‌ ٣٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٣٠ خوله‌ك له‌ گۆڕه‌پانی شاخی ئێف ئێم به‌ چه‌كی قورس له‌ سه‌نگه‌ڕێكی كاتیوشای داگیركه‌ران درا. ئه‌و چالاكییه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌نجامدرا.

هه‌رێمی خواكورك

له‌ ٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٥٠ خوله‌ك به‌ چه‌كی قورس له‌ سەنگەرێکی داگیركه‌ران له‌ گوڕه‌پانی شاخی كۆردینه‌ درا. ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ تێكشكێنرا و داگیركه‌رێكیش سزا درا. چوار داگیركه‌ریش برینداربوون. ئه‌و چالاكییه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌نجامدرا.

له‌ ٢٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٢٠ خوله‌ك له‌ گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید ئاخین به‌ چه‌كی قورس له‌ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران درا. ئه‌و چالاكییه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستارمان ئه‌نجامدرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر

له‌ ٢٩ی حوزه‌یران، ٩ جار گوڕه‌پانی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوی زاپ، جارێك گوڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی هه‌كاری له‌ مه‌تینا، ٢ جار چه‌مرۆبۆتك و چیای خێرێی سه‌ر به‌ گارە، ٢ جار گۆڕه‌پانی سنین و ئاوی لۆلان له‌ خواكورك، به‌ گشتی ١٤ جار گۆڕه‌پانه‌كان به‌ فرۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ٢٩ و ٣٠ی حوزه‌یران له‌ گوڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی به‌هار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی رۆژئاوی زاپ، گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی هه‌كاری، گوندی شێلازێ، گۆلكا، سه‌ری مه‌تینا، گۆڕه‌پانی چلوچوار، شاخی كۆلیت و شاخی شه‌كیف له‌ خواكورك، ٣٣٦ جار به‌ كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس بۆردمان كران.

سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ٢٩ و ٣٠ی حوزه‌یران له‌ ناوچه‌ی به‌رخۆدانی سیدا له‌ زاپ هێرشی کرده‌ سه‌ر پێگه‌كانمان و هه‌وڵیدا تونێله‌كان هەڵبکوڵێت و به‌ حه‌فاره‌ بیانڕوخێنێت".

ژ.ن