یەجەوەکە خاڵێکی پشکنین و ماڵی 'داردەستێک'ی کردە ئامانج

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، "یەکینەکانمان لە سەر ڕێگای ئێلیح-سێرت خاڵێکی پشکنینی دوژمنیان کردە ئامانج". ئەوەشی خستەڕوو، لە وان لە دژی ماڵی "داردەستێک" چالاکیان ئەنجامداوە.

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە کوردستان ڕێگای دیموکراسی و ئازادی بە ھەڵوەشاندنەوەی خاچ و چوار میخی ئیمراڵی دەستەبەر دەبێت، تا ئەو کاتەی سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی لانەبرێت، پیلانگێڕی و سیاسەتی جینۆساید بەردەوام دەبێت. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە گرێدراون. تا ئەو ڕاستییە درکی پێنەکردێت و بە گوێرەی ئەوە تێکۆشان ئەنجام نەدرێت، پیلانگێڕی دژی کۆمەڵگاکان هەمیشە بەردەوام دەبێت. یەکینەکانی 'یەجەوەکە'مان، کە بەو تێگەیشتنە خۆیان بەڕێکخستن کردووە، ھەموو کات گورز لە فاشیزم دەدەن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "یەکینەکانمان لە سەر ڕێگای ئێلیح-سێرت خاڵێکی پشکنینی دوژمنیان کردووەتە ئامانج". بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی یەجەوەکە، لە گەڕەکی کۆیچی شاری وانیش، بە تەقەمەنی دەستکرد لە دژی ماڵی (ئا.د) کە هاوکاری دوژمن دەکات، چالاکی ئەنجامدراوە.