یەجەوەکە لە گەڤەر لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی یەجەوەکەی گەڤەر رایانگەیاند، کە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بەتێکۆشان یەکبگرن، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد ببن" لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامداوە. یەجەوەکە رایگەیاند کە لە گەڕەکی کشڵەی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە فژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکییان ئەنجامداوە.

یەجەوەکە باسی لەوەکردووە، کە چالاکیەکەیان لە ٣١ی تشرینی یەکەم و بە مەبەستی یادکردنەوەی فەرماندەی ئەیالەتی وان گەڤەر زەفەر ئەنجامدراوە، کە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا لە کاتۆ شەهید ببوو.