یەجەوەکە لەسەر ڕێگای ئامەد- خارپێت شوێنێکی مانەوەی جەردەوانانی کردە ئامانج

یەجەوەکە لەسەر ڕێگای ئامەد- خارپێت بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی (سووک)، شوێنێکی مانەوەی جەردەوانانی کردە ئامانج.

یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە)، کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند، بڵاویکردەوە، بە نارنجۆک و چەکی سووک شوێنێکی مانەوەی جەردەوانانی لەسەر ڕێگای ئامەد-خارپێت کردووەتە ئامانج.

یەجەوەکە هەروەها ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول ڕایگەیاند، لە ئامەد، مێردین، وان و ئیستەنبوڵ لە دژی هێزەکانی دەوڵەت و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان چالاکییان ئەنجام داوە.

ژ.ن