'یەک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی لەناوبردنی هێڵی ئازادیی ژنان بوو'

گەریلای یەژاستار ئارژین جەلالی رایگەیاند کە یەک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لەناوبردنی هێڵی ژنی ئازاد بووە و وتی، "هێزە باڵادەستەکان دەیانویست، ژنان خۆیان نەناسن و بۆ هەتاهەتایە بە کۆیلایەتی بمێننە".

لە گەریلاکانی یەژاستار ئارژین جەلال کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە سەبارەت بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم قسەی کرد و وتی، ئەو پیلانگێڕییە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ژنان ئەنجامدرا و رایگەیاند، "ئەگەر لە شوێنێک ژنان کۆیلە بن، کۆمەڵگاکەش کۆیلەیە. لە دوای بەشداربوونم لە ریزەکانی گەریلاوە درکم بەم راستیە کرد. سیستمی پیاوسالار بەردەوام هەوڵی داوە کە تێگەیشتنی بەو جۆرە ساز بکات کە ژن لە پلەی دووەمدایە و منیش پێشتر بەو جۆرە بیرم دەکردەوە. دوای ئەوەی بەشداری ریزەکانی گەریلا بووم، من باشتر تێگەیشتم کە هێرش لە دژی رێبەرایەتی لە هەمان کاتدا هێرش لە دژی ژنی ئازادە.

دەوڵەت دەسەڵاتدارییە و پەستان دەخاتە سەر ژن. نمونەی بەرچاوی ئەوەش لە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی دەکرێت. بە زۆرەملێ ژنان ناچار بە سەرداپۆشین دەکەن، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەندێشەی ژنان دەشاردرێتەوە و دادەپۆشرێت. ژنانی وەک ژینا ئەمینی ئەو راستیەیان بینی، لە بەرامبەری وەستانەوە و دەسەڵاتیان رەتکردەوە. لەبەر ئەوەی ئەگەر دەوڵەت دەسەڵاتداری گەورە بێت، بنەماڵەش دەوڵەتی بچوکە. لە رێگەی بنەماڵەوە ژنان مافیان پێشێل دەکرێت و دەکرێن بە کۆیلە. لە ژنان دەترسن؛ هەم دەوڵەت هەمیش بنەماڵە لە ژنان دەترسن. پیلانگێڕیش بەو ئامانجە دەکرێت؛ بۆ ئەوەی ژنان خۆیان نەناسن و بەردەوام وەک کۆیلە بمێننەوە. لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا چی لە ئێمە بخوازرێت ئێمە دەیکەین، ئەگەر پێویستیش بکات گیانی خۆمان لەو پێناوەدا بەخت دەکەین. بە دڵنیاییەوە لەگەڵ رێبەرایەتیدا ژیانێکی ئازاد بونیاد دەنێین".