یەکێک لەو جەردەوانانەی دەگوترێت گونی کوشتووە، خۆی ڕادەست کرد
پەیوەست بە ڕووداوی هێرشی چەکداری بەرامبەر یەک لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، ئەحمەد گون و کوڕەکەی، ٤ کەس داواکراون و ٣ کەسیان جەردەوانن، لەوانە کەسێکی ٦٠ ساڵە خۆی ڕادەستی جەندرمەکان کرد.
پەیوەست بە ڕووداوی هێرشی چەکداری بەرامبەر یەک لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، ئەحمەد گون و کوڕەکەی، ٤ کەس داواکراون و ٣ کەسیان جەردەوانن، لەوانە کەسێکی ٦٠ ساڵە خۆی ڕادەستی جەندرمەکان کرد.
ئەندامێکی مەجلیسی شارەوانی سێگرک و یەک لە بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئەحمەد گون، بە هۆی هێرشێکی چەکداری لە گوندی تاڵۆکە سەر بە ناوچەی قلەبانی شەرناخ گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
دەربارەی هێرشەکە زانیاری نوێ دەرکەوتووە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەنوەر بابات (٦٠ ساڵ)، عومەر یارار، سدیق بابات و کوڕەکەی ئەبوبەکر بابات هێرشیان کردووەتە سەر گون و کوڕەکەی. بنکەی جەندرمە فەرمانی گەڕانی بەدوای ئەو کەسانە دەرکرد. لە نێو ئەو کەسانەدا ئەنوەر بابات بۆ ئیفادە وەرگرتن خۆی ڕادەستی جەندرمەکان کردووە.
لەنێو ئەو کەسانەی دەگوترێت هێرشەکەیان ئەنجامداوە، ئەنوەر بابات و سدیق بابات جەردەوانن، کوڕەکەی سدیق بابات ئەبوبەکر بابات پێشتر جەردەوانی کردووە، بەڵام دواتر دەرکراوە.