یەکەکانی تۆڵە لە ئامەد بەکرێگیراوێکیان سزادا
یەکەکانی تۆڵەی محەمەد ئاکار لە هەڵۆی گەورە شاران رایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئامەد بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی تورک-یان سزاداوە.
یەکەکانی تۆڵەی محەمەد ئاکار لە هەڵۆی گەورە شاران رایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئامەد بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی تورک-یان سزاداوە.
یەکەی تۆڵەی محەمەد ئاکار لە هەڵۆی گەورە شارەکان ڕایگەیاند:
"لە نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی حزور ئەڤلەریی ئامەد بە کرێگیراوێک بە ناوی بایرام دەنیزهات، کە کاری دەستنیشانکردنی بۆ دەزگای سیخوڕی و هەواڵگری دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدا، سزا درا.
هەروەها بۆسەش بۆ ئەو تیمەی دوژمن دانرا، کە هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە و لێیاندرا. ئێمە بە چەتە داگیرکەرە فاشیستەکانی ئاکەپە - مەهەپە دەڵێین: "ئیدی ئەم شەقامانە بەسەر داگیرکەراندا دادەخرێت. ئەوانەی گەلی کورد دەچەوسێننەوە با بزانن کە ئێوە لە ژێر گەمارۆی هەڵۆکانی گەورە شاراندان. ئەوانەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبەن و ئەوانەی بوونەتە هاوبەشیان، تا ئەو کاتەی دەست لە تاوانەکانیان هەڵنەگرن، دەبێت هەموو ڕۆژێک باجی تاوانەکانیان بدەن".
ژ.ت