یەکەم فەرماندەی من

هەڤاڵ مزگین بۆ من تەنها فەرماندەیەک نەبوو، لە هەمان کاتدا هەڤاڵ، مامۆستا و دایکێک بوو. بە دیسیپلین و دڵسۆزی خۆیەوە پەروەردەی دەکرد. دەنگی، هاواری لە دەشت و چیاکاندا دەنگی دایەوە.

کاتێک ڕێگای تێکۆشانی خۆم دەستپێکرد، گەنجێک بووم لە دوای مانا و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بووم. هەڤاڵ مزگین یەکەم فەرماندەی من بوو. ئەو کاتە فەرماندەی هەرێمی مێردین بوو و ناوی شیلانی بەکار دەهێنا، ئەو تازە لە ناوەندی ئەکادیمیای ڕێبەرایەتی هاتبوو. بە تێگەیشتن، دیسپلینینی خۆیەوە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ئێمەی گەنجان هەبوو. ناسینی ئەو بۆ من هەم هۆشیاری، تێگەیشتن و هەم پرۆسەی گەشەکردنی من بوو.

کاتێک کە هاتم دایکم پێی وتم "ناڵێم بڕۆ بەشداربە، بەڵام ئەگەر چوویت مەگەرەوە بۆ ئەم ماڵە."

ماوەیەکی زۆر بوو لە مانای ئەم قسەیە تێنەگەیشتم. چەند مانگێک بیرم لەوە کردەوە، لە زۆر هەڤاڵم پرسی، بەڵام کەس نەیتوانی وەڵامی بداتەوە. هەتا ڕۆژێک کە هەڤاڵ مزگین پێی وتم دەزانی دایکت ویستی چیت پێ بڵێت؟

نەمدەزانی. بە دەنگێکی پڕ لە ئیرادەوە وتی دایکت پێی وتیت ئەگەر چوویتە ناو ئەم ڕێگایە، خیانەت مەکە، بە کەرامەت بە. لەو ڕۆژەوە پابەندبوونم نەتەنیا لە بواری ئایدیۆلۆژیەوە بووە، بەڵکو بوو بە بەرپرسیارێتییەکی مەعنەوی و ویژدانی بۆ من.

هەڤاڵ مزگین بۆ من تەنها فەرماندەیەک نەبوو. لە هەمان کاتدا هەڤاڵ، مامۆستا و دایکێک بوو. بە دیسیپلین و دڵسۆزی خۆیەوە پەروەردەی دەکرد. ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری خۆم بەردەوامم، ئەوە لە سایەی هەزاران مزگین، گوڵچیا، عەگید و مەزڵومانەوە هەیە. ئەوان نەک هەر تێکۆشانیان بە میرات بۆمان هێشتەوە، بەڵکو هاوکات ژیانێکی بە کەرامەتیان کردە میراتمان.

***

مێژوو نەک هەر سەرکەوتن تۆمار دەکات، بەڵکو ئاوازەکانیش دەنووسێتەوە. ئازاری مرۆڤەکان هەندێک جار لە دەربڕینی شاعیراندا دەنگ دەداتەوە، هەندێک جار هیوا لە دەنگی گۆرانیبێژێکدا گەشە دەکات. هۆزان مزگین دەنگێکی وەهای هەبوو. تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، بەڵکو پێشەنگێکی بەرخۆدان و دەنگی گەلەکەی بوو.

لە١١ی ئایاری ١٩٩٢دا، ئەستێرەیەکی دیکە لە سەختترین ڕێگاکانی تێکۆشان بۆ ئازادیدا شەهید بوو. هۆزان مزگین نەک هەر بە ئاوازەکانی، بەڵکو بە تێکۆشانی خۆی لە مێشکی گەلەکەیدا بەنەمری مایەوە، لە شاخەکان، زیندان و گۆڕەپانەکاندا دەنگی دایەوە.

بە ئاوازەکانی نەتەنیا خەم و ئێشی گەلەکەی، بەڵکو هیوای دەبەخشی. هاوارێک هەبوو، بەرخۆدان هەبوو. چونکە ئەو تەنیا گۆڕانی بێژێک نەبوو، بەڵکو لە ناوەندی بەرخۆداندا بوو، بە هۆشیارییەکی قووڵەوە ئازاری گەلەکەی دەکردە ئاواز. بە هەر یەکێک لە ئاوازەکانی بانگەوازێکی دەکرد، ڕاپەڕینێک بوو لە دژی چەوساندنەوە، بەرخۆدانێک بوو لە دژی تەسلیمیەت.

لە هەمان کاتدا ژنێک بوو. ژنێکی کورد بوو... لە سەردەمێکدا کە هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی دەدرا و نکۆڵی لە ناسنامەکەی دەکرا، ئەو ژن، هونەرمەند، ئازادیخواز و فەرماندەیەک بوو. بەم شێوەیە ڕەنجێکی زۆریدا. ئەو ڕەنجەی ئەو، بوو بە ڕێزێکی بێکۆتایی لە دڵی گەلەکەیدا مایەوە.

دیسان دیکە لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، بە ڕێزدارییەوە یادی دەکەینەوە. هێشتا دەنگی لە گەڵ ئێمەدایە، ناوی لە تێکۆشاندا یاد دەکرێتەوە. بەشێکی زۆر لە هەڤاڵانی وەک ئەو ئەمڕۆ و سبەیش بە هەمان باوەڕییەتەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

دیسان بە ڕێزداری، حورمەت و حەسرەتەوە یادی هۆزان مزگین و سەرجەم شەهیدانی ئازادی بەرز ڕادەگرم.