یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێز لە وان لە دژی بنەکەیەکی جەندرمە چالاکییان کرد

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایانگەیاند، لە دژی بنکەیەکی جەندرمە چالاکییان ئەنجامدا.

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە تێکۆشانێکی یەکگرتووانە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" لە ١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک بە بۆمبی دەستی دژی خاڵێکی چاودێری جەندرمە لە وان چالاکییان ئەنجامداوە. ئاماژەشیان بەوەدا لە دەرنجامی هێرشەکەدا ئاگر کەوتووەتەوە و ژمارەیەک سەربازی تورکی داگیرکەر برینداربوون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە  یەجەوەکە بەرپرسیارێتی میژوویی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت و ئەم بانگەوازییە هاتووە: "لەم قۆناغە مێژووییەدا بانگەواز ئاراستەی هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە و بەردەوام چالاکی ئەنجام بدەن."