یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەزڵوم پیردۆغان لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەزڵوم پیردۆغان ڕایگەیاند، لە ٣٠ ی ئەیلول لە گەڕەکی ئۆرمانی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لە دوو لاوە بە تەقەمەنی دەستی و چەکی فەردی چالاکیان ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوەکەی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەزڵوم پیردۆغان، بەم جۆرەیە:

 "یەکینەکانی چالاکییەکانمان، دوێنێ (٣٠ی ئەیلول) دەمی ئێوارە، لە دوو لاوە بە تەقەمەنی و چەکی فەردی لە بنکەی گەڕەکی ئۆرمان لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. دوای چالاکییەکە، پۆلیسی داگیرکەری ناو بنکەی پۆلیس لە ترسدا تەقەیان لە دەوروبەرەکەیان کردووە. دوای چالاکییەکە یەکینەکانمان بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر کاروانی زرێپۆشەکان و ویستیان گەمارۆی گەڕەکەکە بدەن، بە تەقەمەنی و چەکی فەردی چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی کردەوەی کاریگەرانەی یەکینەکانی ئێمەدا، داگیرکەران پێش ئەوەی بچنە ناو گەڕەکەکەوە هەڵهاتن.

ئەم چالاکییە لەلایەن یەکینەکانمانەوە ئەنجامدران، دژی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری ئاپۆ، کوشتنی نوێنەری کەنەکە لە هەولێر، دەنیز جەودەت بولبون، هەروەها هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و لەپێناو گەریلا شەهیدەکان. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، لانی کەم، ٣ داگیرکەر بریندار بوون".