یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس سەربازانی تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس سەربازانی تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامدا.
ڕاگەیەندرا لە چالاکییەکەدا ئەو رۆکێتانەی ئاراستەیان کردووە، ئامانجەکەیان پێکاوە و لەبارەی ئەو زیانە گیانیانەی بەر دەوڵەتی تورک کەوتووە زانیاری بەدەست نەخراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چالاکییەکە سەربازانی تورکی داگیرکەر شڵەژاون و تەقەیان لە دەوروبەرەکە کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٣ی ئەیلولیش لە ھەمان گۆڕەپان بە چەکی قورس لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدابوو.
ژ.ن