ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا سمیناری 'هێڵی ئۆجالان' بەڕیوەدەچێت

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا، سمیناری 'هێڵی ئۆجالان'ی ژن تۆڕی داهاتوو دەهۆنێتەوە، بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

رێکخراوی (Network Women Weaving the Future) ی ژن تۆڕی داهاتوو دەهۆنێتەوە کە رەپاکیش لەناویدایە، سمینارێک بە ناوی 'هێڵی ئۆجالان' ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا ئەنجام دەدات کە یەکەمجار لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١دا دەستیپێکردبوو.

سمینارەکە لەژێر ناوی 'سۆسیۆلۆژی ئازادی و بۆچونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی ئازادی و دەسەڵاتداری' بەڕێوەدەچێت.

لە سمینارەکە کە ئەکادەمیسیەن نازان ئوستونداغ تێیدا قسە دەکات، لەم ناونیشانەی خوارەوەدا دەتوانرێت تەماشای بکرێت.

ف.ق