یڵماز: لە کوردستاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک سیخوڕی دەسەپێندرێت

سەرۆکی لقی ئیهەدە لە ئەرجان یڵماز لەئامەد، ڕایگەیاند کە گوشار و سیخوڕی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەسەر ئەو کەسانەی کە لە کوردستاندا تێکۆشان بۆ مافەکان دەکەن دەسەپێنرێت و وتی، "سیخوڕیکردن تاوانی زەوتکردنی مافی ئازادییە".

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا، مەلیحە جۆمەرت، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی ناوچەی سوری دەم پارتی، لەلایەن پۆلیسەوە لەبن هەڕەشە و گوشاردا داوای سیخوڕی لێدەکرێت. لە ١٤ی تشرینی دووەم لە زانکۆی دیجلە و لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە زانکۆی مونزور، خوێندکاران ناچار دەکرێن سیخوڕیی بکەن، لەم دواییانەدا، ئەرهان گوموش، سکرتێری سەندیکای کرێکارانی پیشەسازی و کانگاکان، لە ١٨ی کانوونی یەکەمدا لەلایەن کەسانێکەوە کە خۆیان وەک کارمەندی هەواڵگری ناساندبوو ڕاگیرا، بەهۆی ئەوەو داوای سیخوڕیی کردنیان ڕەتکردووتەوە.

ئەرجان یڵماز، سەرۆکی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) سەبارەت بە ڕووداوەکانی سیخوڕی زۆرەملێ لە کوردستان قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

یڵماز ڕایگەیاند، بەتایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٥، پرۆسەی شەڕ دەستیپێکردەوە و گوشارەکان لەسەر کۆمەڵگە زیادی کرد، کردەوەی دژە دیموکراسیەکانی تورکیا زیادی کرد و وتی:"بەتایبەت کاتێک لە ساڵی ٢٠١٨ـــەوە تا ئەمڕۆ سەیری ئەرشیفەکەمانمان دەکەین، ٨١ هاووڵاتیمان بەرچاو دەکەوێت، ئەمانە پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە کەلەبن گوشارو سەپاندنی هێزە ئەمنییەکان داوای سیخوڕییان لێکراوە".

سەپاندنی سیخوڕی بە شێوەیەکی سیستماتیک زیادی کردووە

یڵمازبی وەبیری هێنایەوە کە بە تایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٦ــەوە سەپاندنی سیخوڕی بە شێوەیەکی سیستماتیک زیادی کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" دەبینین لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ هیچ داواکارییەکمان سەبارەت بەو تۆمەتانە پێنەگەیشتووە. بەتایبەت لە پڕۆسەی دانوستان و یەکلاییکردنەوەکاندا.کەسانێک خۆیان بە پۆلیس و هەواڵگری دەناسێنن، لە هاووڵاتیان نزیک دەبنەوە و سیخوڕی بەسەریاندا دەسەپێنن و ئەوانەی ڕەتی دەکەنەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت. هەروەها حاڵەت هەیە کە لە ئەپلیکەیشنەکاندا روودەدات بە ئەشکەنجەی دەروونی، چاودێری بەردەوام، هەراسانکردنی تەلەفونی، هەڕەشە و سووکایەتی کردن. زۆربەی داواکارییەکانی ئەم بابەتە داوای پشتیوانی لە ئێمە دەکەن و دەیانەوێت ئێمە ڕێگەچارە ببینین. لەسەر بنەمای ئەو داواکاریانە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و بەشی پۆلیسی ئامەد و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمان دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە بکەن.

داواکاری جددیی هەیە

یڵماز لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، لەم دواییانەدا سەبارەت بە سەپاندنی سیخوڕی داواکاری جددی کراوە و تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان لە وەزارەت وەرنەگرتووە. ئەم دۆخە ئەو بانگەشەیانە بەهێزتر دەکات کە ئەو کەسانە فەرمانبەری گشتین.

دژی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکان کار دەکەین

یڵماز ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن بە ئامادەکردنی فیلمێک دەربارەی ڕێگا و ئامرازەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی هەفتەی مافی مرۆڤ، هەوڵی هۆشیارکردنەوەی گەل دەدەن و وتی:" دەمانەوێت هاوڵاتیان داواکاری بۆ هەموو پێشێلکردنی مافەکانیان پێشکەش بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بکەن. نزیکەی ٤٠ ساڵە ئیهەدە زانیارییەکی دەوڵەمەندی لەسەر کارە یاساییەکان هەیە. پێشێلکاری لەم جۆرە تەنیا بە .تێکۆشان لە دژی کەسانێکە پێشێلکارییەکان ئەنجام دەدەن کۆتایی پێ دێت. داوا لە هاووڵاتیانمان دەکەین لەسەر ئەم بابەتە و هەموو ئەو پێشێلکارییەکانی مافی خۆیان بەکار بێنن.

دەبێت دەست بە لێپرسینەوە بکرێت

یڵماز باسی لەوەشکرد، بە تایبەت دژی کورد و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان سەپاندنی سیخوڕیی زۆری کردووە. کێشەی کورد زیاتر لە سەد ساڵە چارەسەر نەکراوە. ملیۆنان کەس هەن دەڵێن ئەم کێشەیە بە ڕێگەی دیموکراسی چارەسەر بکرێت. هاوڕێیانمان کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەم تێکۆشانەیان دەست پێکرد، بوونە قوربانی بکوژە شاراوەکان. بۆ ئەوەی هاووڵاتیان تێکۆشان بۆ ماف و ئازادی نەکەن، ئەم جۆرە کردەوانە پەرەیان پێدرا. جارێکی تر بە تایبەتی بانگەوازی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین؛ ئەم کێشەیە پێویستە چارەسەر بکرێت. تا ئەو کاتەی ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکان نەکرێت، هەموو ئەم کارانە وەک ئەوە وایە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە ئەنجامدراون. پێویستە لێپرسینەوەی کاریگەر لەسەر ئەم بابەتە بکرێت. ئەگەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو کارانە فەرمانبەری حکومەت بن، پێویستە لە ئەرکەکانیان دووربخرێنەوە و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە دژیان دەستپێ بکرێت.