هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

"ئەمرۆژی ساڵی تازەیە هاتەوە"

وەک چۆن نەورۆز بێ داگیرسانی ئاگری پرشنگداری وەرزی بەهار نابێت، بێگومان بێ بیستنی سروودی دڵنشینەکەی پیرەمیرد کە بۆ نەورۆز نوسیوەیەتی ڕەنگی کاڵە.

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاته‌وە

جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە

 

چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ‌پەست‌ بوو تاکوو پار

هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار

 

ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد

موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد

 

نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە

لاوان بەعەشق ئەچوون بە بەرەوپیری مەرگەوە

لە ڕاستیدا ئەوەندەی مێژوو باسی جەژنان دەکات، نەورۆز تاقانەیەکی تەمەندارە، کە هەموو سەری ساڵان عومری لە نوێ دەنووسرێتەوە و هەرگیز پیر نابێ. وەکوو دیارە لە وڵاتی کوردەواری، لە وەختێکدا کات لە کەلی مانگی دوازدە ترازاوە و ئاوەژوو بۆتەوە بۆ نیو کەلووی کاوڕ و تەنگانەی زستان و هۆمەنی سەرماو سۆڵ تێپەڕیوە ئاگری نەورۆز کراوەتەوە. هەر کاتێکیش   باسی هاتنی نەورۆز و تێکهەڵەنگووتنی ساڵی کۆن و نوێ و ئەنگووتنی هەناسەی بای بەهاری دێتە گۆڕ، بێ ‌سێ‌ و دوو "پێرەمێرد"ی مەزنمان دێتەوە یاد. کە سرودێکی بۆ نەورۆ نوسیوە، مومکین نیە  نەوەی کۆن نوێ بەو سرودە جۆش نەبن.

وێڕای پڕ چێژ و بە واتای هەڵبەستەکە لاێنێکی تری گرینگ هەیە، ئەو سرودە لە لایەن مامۆستای مەزن مەجتەبای میرزادە ئاوازی بۆ دانراوە  و کراوتە سرود و حەسەن زیرەک بە دەنگە خۆشەکەی چریکاندویەتی. بە شێوازێک حەسەن زیرەک بە  دەنگە  خۆشەکەی زیاتر ئەو شیعرەی زیندوو ڕاگرتوە و کردۆیەتیە مۆرکێک بۆ نەتەوەی کورد و جەژنی نەورۆز،  وەک چۆن نەورۆز بێ داگیرسانی ئاگری پرشنگداری وەرزی بەهار نابێت، بێگومان بێ بیستنی سروودی دڵنشینی نەورۆز ئەم کەڵەپیاوە ڕەنگی کاڵە.

ف.ق

ف.ق

 

لە دوای حەسەن زیرەک زۆر هونەرمەند گۆرانی بێژیتر ئەو گۆرانیەیان وتۆتەوە بەڵام تا ئیستاشی لەگەڵ  بێت هەر بە دەنگی حەسەن زیرەک زۆرترین گوێگری هەیە، بە شێوازێک بێ جێاوازی کرمانج، سۆران، کەڵهور و زازا گوێ لەو سرودە دەگرن بە بەشێک لە نەورزۆی دەزانن.