ئەندامی هەدەپە چیفتچی لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرا

نوێنەرایەتی هەدەپە لە سلێمانی رایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی موسا چیفتچی لە کاتی چوونە ناو هەولێر لە لایەن ئاسایسی پەدەکەوە دەستگیر کراوە.

نوێنەرایەتی هەدەپە لە سلێمانی رایگەیاند، کە ئەندامێکیان بە ناوی موسا چیفتچی لەکاتی چوونە ناوەوە بۆ هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە.

نوێنەرایەتی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکرد، کە موسا چیفتچی نزیکەی شەش سڵە بە هۆکاری سیاسی هاتووەتە باشوری کوردستان و نیشتەجێی شاری سلێمانی بوو.

چیفتچی بۆ ئەوەی بنەماڵەکەی بگوازێتەوە بۆ سلێمانی رووی کردبووە هەولێر، بەڵام لە شەقڵاوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکەوە دەستبەسەر کرا.

راگەیەنرا کە ماوەی ٢٦ کاتژمێرە هیج زانیارییەک لە چیفتچی نازانرێت.

نوێنەرایەتی هەدەپە لە سلێمان رایگەیاند، کە چیفتچی بە رێگەپێدان و مۆڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە باشوری کوردستان وەک پەنابەر وەرگیراوە، بەڵام بۆ بەدواداچوونی دۆخی چیفتچی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ شتێکیان پێناکرێت.

هـ . ب