ئەنجوومەنی عشتار لە مەخموور بە ئاهەنگێک ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد
ئەنجوومەنی عشتاری کامپی مەخموور بە بۆنەی ٤ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکی سازکرد، لە ئاهەنگەکەدا سڵاو و خۆشەویستیی ژنان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە.
ئەنجوومەنی عشتاری کامپی مەخموور بە بۆنەی ٤ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکی سازکرد، لە ئاهەنگەکەدا سڵاو و خۆشەویستیی ژنان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە.
بە بۆنەی ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ئەنجوومەنی عشتاری کامپی پەنابەران شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، لە کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان ئاهەنگێکی سازکرد
لە ئاهەنگەکەدا کە بە جەماوەریییەوە ژنان و کارمەندانی کامپەکە تێیدا بەشداربوون، ئاڵایی پەکەکە هەڵواسرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد. دواتر لەسەر واتا و گرنگیی ڕۆژەکە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور فیلیز بوداک قسەی کرد و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگایەکی ئیکۆلۆژی، دیموکراتی و ئازادیخوازیی ژنی ئافراند، ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ژیانیدا، سات بە سات بۆ گەلی ژێردەست تێکۆشاوە، وەکو ژنان، گەنجان و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەسەر ڕێگای ئازادی بڕۆن، بۆ جێبەجێکردنی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن."
پاشان کێک لەلایەن دایکانی شەهیدانەوە بڕدرا و دوای ئەوە گرووپی مۆسیقای تەڤگەری ژنانی گەنج هاتە سەر سەکۆ و بە دەفەکانیان ئاهەنگەکەیان ڕەنگڕێژ کرد.
دواتر گرووپی مەریەمخان هاتە سەر سەکۆ و بە گۆرانییە میللییەکانیان جۆشیان دا بە ئامادەبووان.
لە کۆتاییدا گرووپی مۆسیقای ئەستێرەی زێرین هاتە سەر سەکۆ و لە کۆتاییشدا گرووپی مۆسیقای کۆما هەڤاڵ بە گۆرانییەکانیان گوڕیان بە ئاهەنگەکە دا و بە هەڵپەڕکێ و بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.