'یەنەکە لە کەرکوک سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ دەکات'

سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لەپەیامێک پیرۆزباییدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند کە کەرکوک دەکەنە شاری پێکەوەژیان و سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ دەکەن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی رێبواری تەها وەک پارێزگاری کەرکوک، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی راگەیاند.

بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکرد کە یەنەکە لە کەرکوک سیاسەتی مام جەلال بەڕێوەدەبات و ئەوەی خستەڕوو کە پێش ئەوەی بۆ کوردەکان ئیش بکەین بۆ هەموو خوشک و براکانی دیکەمان ئیش دەکەین".
باسی لەوەشکرد، "پێویستە کەرکوک ئاشتبکەینەوە و بیکەینە نموونەی پێکەوەژیان و دەوڵەمەندی و ئارامی، هیوادارم دوای چەند ساڵێکی دیکە لەبری ئەوەی بڵێن کێشەی کەرکوک، بڵێن دەمانەوێت ئێرەش وەک کەرکوک بێت".

سەرۆکی یەنەکە ئاماژەی بەوەشدا: "پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان و سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکوک دەکەم، بەڵێنیان پێدەدەم کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال جێبەجێ دەکات هەموو لایەنەکان بە یەک چاو سەیر دەکەین و تەنانەت لایەنەکانی دیکە لەپێش خۆمانەوە دادەنێین".