ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە شاخی جودی

لە شاخی جودی سوپای تورک گەمارۆ دراوە. وەک ئەو گەریلایانەی لە گۆڕەپانەکەدانن دەڵێن: "ھاتنەناوەوە ھەیە، بەڵام چوونەدەرەوە لە شاخی جودی نییە".

ھاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ی ئاب، کە گەلی کوردستانی لە لەناوچوون ڕزگارکرد، گەریلاکانی ئازادی نیوەڕۆی ٩ی ئاب، لە گۆڕەپانی شاخی جودی سەر بە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپای تورک، ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەی عەگیدەکانیان ئەنجامدا. زانیاری ورد لەباری ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە، هەم سەبارەت بە سەنگەرەکانی گەریلا و هەمیش لەبارەی دۆخی تاوانەکانی شەڕ کە لەلایەن سوپای تورکەوە ئەنجام دەدرێت، زۆر شت دەخاتەڕوو.

لەو کاتژمێرانەی کە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بەڕێوەدەچوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی (مەگەکە)ی ئەنجام دەدا. کاتێک پلانیان دادەڕشت و لێکدانەوەی چەپەڵ دەکرا، تا دەنگیان دەبڕا، شەڕیان دەکرد. سەربازەکانیان، کە بە قسە بە ئاسمانیان نەدەگۆڕینەوە، بەڵام لە کردەوەدا بە بەنزین دەیان سووتاندن، لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی گەریلادا یەک بە یەک سزا دەدران. کاتێک ئەو قسانەیان لە دەم نەدەبڕا، وەک "ئێمە درێژە بە بەرەنگاربوونەوە دەدەین"، "تا ئەو کاتە کۆتایی پێدەھێنین"، "ئەگەر کۆتایمان پێ نەھێنا نازانم ئێمە بە چی بین"، "خەریکە لە کۆتایی نزیکدەبینەوە" و ئەم قسانەیان دووبارە دەکردەوە. گەریلاش نەک بە قسە، بەڵکوو بە کردەوە ئەم پەیامەیان دا، "تا ئێمە نەڵێین کۆتایی ھات کۆتایی نایەت، ئێمە تازە دەستمان پێکردووە". بەم ھۆیەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە، لە ڕووی کاتیشەوە زۆر واتادارە.

پێھاتەی ھێزی تورک لە ئۆپەراسیۆنەکە و دۆخی لە شاخی جودی

سوپای تورک، کە بە وتنی "یا اللە" جارێکی دیکە سەربازانی ڕەوانەی شاخی جودی کرد، بەنیاز بوو ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدات. لە پێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆندابوون، هەموو کات لە دۆخی هێرشبەریدابوون، بە باڵادەست بوون لە گۆڕەپان و هەلی ئاگرباران بەدەستهێنان، مسۆگەر دەبێت. ئەگەر ئێوە هێزێکی ئۆپراسیۆن بن، سەرەتا دوژمن دەخەنە پێگەی بەرگرییەوە، دواتر پاکتاوی دەکەن. ئەگەر جەوهەری هێزی ئۆپراسیۆن ئەوە بێت، گەریلا نەک ٩ی ئاب، ٢٠ی تەمووز، واتە ئێمە دەتوانین بڵێین کە لە رۆژی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەوە تائێستا هێزی سەرەکی ئۆپراسیۆنە. لەبەر ئەوەی کە هێزی گەریلای شاخی جودی لە ٢٠ی تەمووزەوە تائێستا تاکتیکی دووربینانە، ژیرانە و هەماهەنگی بەڕێوەبردووە.

ئەو چالاکییەی کە لە ٩ی ئابدا ئەنجامدرا، بێگومان ئەنجامی پرۆسەیەکە، ئۆپراسیۆنێکی بە رێکەوت نییە. گەریلا بە گورزوەشاندن، نیشانشکێنی، چەکی قورس و چالاکی سابۆتاژ بەردەوام باڵادەستی ئاگرباران و گەلـلەبارانی پاراستووە. ئەو سەربازانەی ویستیان لە چوار لای خاکەکە بڵاو ببنەوە، بە دەیان جار کرانە ئامانجی نیشان شکێنەکانی یەژا ستار. لەبەر ئەوە ئەو سەربازانەی لە هەرێمە دابەزین، ویستیان بە پەلەلە سەنگەر لێبدەن و خۆیان بپارێزن. واتە بە وتنی "ئێمە ئۆپراسیۆن دەکەین" هاتوون، بەڵام کەوتوونەتە دۆخی بەرگرییەوە.

گەریلا کە دۆژمنەکەی خستووەتە پێگە و دۆخی بەرگرییەوە، لە ٩ی ئابدا بە شێوازی لێدانی هەڵۆ، چووە سەر سەنگەرەکانیان و گورزێکی بێ هاوتای وەشاند کە دوژمنەکەی تووشی سەرسوڕمان و شۆک کرد. لەو چالاکیانەدا کە ٩ و ١٠ی ئاب تیایدا زۆر تاکتیک پێکەوە بەکارهێنران ٣١ سەرباز سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون. 'درۆنی خۆتەقێن'ی سوپای تورک کە لە کاتی چالاکییەکەدا بە هانای ئەو سەربازانەوە چوون کە نەیاندەتوانی سەریان بەرزبکەنەوە، لەلایەن گەریلاکانەوە تێکشکێنران. گەریلاکان لە چالاکیەکەدا کەوتنە دوای ئەو سەربازانەی هەڵدەهاتن و لەوێش ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران. دەستوەردانی سکۆرسکیەکان کە هەوڵیان دەدا هێزی پشتیوانی رەوانەی ناوچەکە بکەن، کرانە ئامانج هەموویان ناچار بوون یەک یەک بۆ دواوە بگەڕێنەوە.

واتە لە ئەنجامدا لە شاخی جودی گەمارۆی سەربازەکانی تورک درا. وەک وتەی گەریلاکان کە ئێستا لەوێ خۆڕاگری دەکەن، هاتنەناوەوە هەیە، بەڵام چوونە دەرەوە لە شاخی جودی بوونی نییە.

ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێرییە، گەورەترین گورز بوو کە سوپای تورک لە ماوەی ٢٠ رۆژدا لە شاخی جودی بەریکەوت. ئەوان خۆیشیان ٩ی ئاب لە شەودا، هەرچەندە کە بە ژمارەی راستەقینەش نەبێت، زانیاری لەبارەی ناسنامەی سەربازە سزادراوەکانیان راگەیاند. لە راگەیەندراوی یەکەمدا وتیان ٢ سەربازیان لەدەستداوە، بەڵام بۆ سەرلەبەیانیەکەی بوونە پێنج. ئەوەش دەریدەخات کە کوژراوەکانی سوپای تورک ژمارەیەکی زۆرن. وەک وتەی گەریلایەک کە چەندین ساڵە لە دژی سوپای تورک شەڕ دەکات، "ئەگەر زیانە گیانیەکانیان ٥ سەرباز بن هەرگیز رایناگەیەنن، ئەگەر ١٠ کوژراوبن دوانیان رادەگەیەنن، ئەگەر لە ٢٠ بەرەو سەرەوە بن، بەردەوام پێنجیان رادەگەیەنن". سوپای تورک بە راستی بەو ژمارە نەگۆڕانەوە یاری بە مێشکی مرۆڤەکان دەکەن، گوایە مامەڵە لەگەڵ پیرۆزترین بەهاکانیان دەکەن.

گوایە گەریلا چەند فیشەکێکیان تەقاندووە و بەڕێکەوت بەر سەربازەکانیان کەوتووە!

سوپای تورک لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلا و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە پڕ کاریگەرەکان، سیاسەتێکی هەیە. دەتوانین بڵێین سیاسەتی "وا نیشانی بدە کە ڕووی نەداوە، ئەگەر نەتتوانی بیکەیت بێناوەڕۆکی بکە". بە دەربڕینێکی تر ئەو چالاکیانەی گەریلا، کە بە باشی پلانیان بۆ دانراوە و بە دیسیپلین، هەماهەنگی و بە لێکدانەوەی باش ئەنجام دەدرێن، بە "دەستڕێژی ھەڕەمەکی " ناوی دەبەن و ناوەڕۆکەکەیان ڕەتدەکەنەوە. لەوێ وا نیشانی دەدەن کە گەریلا بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی چەند فیشەکێکی تەقاندووە و بەر سەربازەکانیان کەوتووە. بە واتایەکی تر بە هەموو توانایانەوە هەوڵ دەدەن، ئەو چالاکییانەی کە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەبەرزترین ئاستدا ئەنجامدرا، وەک چالاکییەکی ئاسایی و مامناوەند نیشانی بدەن. هەروەک چۆن لە ھەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ی ئابدا لەبارەی فەرماندە عەگید و هاوڕێکانی دەیانوت "کاری چەند کەسێکی یاخیبووە"، ئەمڕۆش بەم دەربڕینە هەوڵ دەدەن، هێزی تێکۆشانی گەریلا پرۆفیشناڵ بچوک نیشان بدەن. تەنانەت کاتێک بەو چالاکییانە دەڵێن 'دەستڕێژی ھەڕەمەکی"، ئەوەش دادیان دانادات. پرسیاری ئەوەتان لێدەکرێت، ئەگەر ٥ سەربازتان بە دەستڕێژی ھەڕەمەکی بکوژرێن، لە چالاکییەکی دژواردا، چەند زیانی گیانیتان بەردەکەوێت؟. بەم پێیەش سوپای تورک وێڕای درۆکانی، لە مێژووی شەڕدا دەبێتە ئەو سوپایەی، بە "دەستڕێژی ھەڕەمەکی" زۆرترین زیانی گیانیان بەرکەوتووە، بەمجۆرە ناوی چووەتە مێژووی شەڕەوە!

شەڕڤانانی فەرماندە عەگید، دوژمن شکست دەدەن

ئەگەر فەرماندەکانی سوپای تورک، کەسانێکی خاوەن ئەخلاقی شەڕ بوونایە، کڵاوەکانیان فڕێ دەدا و لە شاخی جودی دەکشانەوە. چوونکە بۆ جاری دووەم کشانەوەیان قبوڵ ناکەن، پێیان باشە سەربازەکانیان ڕووبەڕووی مردن بکەنەوە. گەریلا سورە لەسەر مسۆگەرکردنی سەرکەوتن. چاکەخوازترین ڕۆڵەکانی وڵاتمان لە دژی فڕۆکە، تانک، کیمیایی، بۆمب، سەرباز، جەردەوان، پەدەکە، خیانەتکار و هەموو خراپەکارییەکان، بەرخۆدانێکی شکۆمەندانە و سەردەمیانە ئەنجام دەدەن. لەسەر بنەمای هێز و ئیرادەیان و بەبێ ئەوەی پشت بە کەس ببەستن، شەڕ دەکەن. با ڕۆحی فەرماندە عەگید شاد بێت؛ شەڕڤانەکانی دوژمن شکست دەدەن!

ژ.ن / هـ . ب