دەستەى بەڕێوەبەریی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لە ٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە چیاگەردا، یادی ئەو فەرماندەیەیان کردەوە و راگەیاندراوێکیان بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەسە دا هاتووە:
"گەلی کورد بە درێژایی مێژوو هەمیشە شەڕ، تاڵانی، وێرانکاری، سڕینەوە، داگیرکەری و کۆمەڵکوژیی رووبەڕووکراوەتەوە. گەلی کورد لە ڕووی ئەخلاقی و کولتوورییەوە ئەو پاکتاوکارییەی ڕەتکردووەتەوە و لە پێناو ئەوەدا بتوانێت وەک یەکێک لە بناغەکانی واقیعی و راستیی شارستانیەتی دیموکراتیک بژی لە هەموو سەردەمێکدا باری نوێنەرایەتیکردنی ڕاستییەکانی گرتووەتە ئەستۆ.
گەڕان بەدوای دادپەوەری لە مافداربوونی تێکۆشانی کورد دا پشتبەستوو بە زەمینە و بواری کۆمەڵایەتی هێناوەتەوە پێشەوە و لەبەر ئەوەش بووەتە ئامانجی هێزەکانی شارستانێتی سەرمایەداری و چاوچنۆکەکان و پیلانگێڕان. ئەو دۆخە، کە ڕێبەرایەتیی ئێمە بە 'تێکشکان' پێناسەی کردووە، بە درێژایی کات زیانی قورسی بە گەل و خەڵک و کولتور و جوگرافیا گەیاندوە و هەڕەشەی دابەشبوونی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. گەلەکەشمان لە دژی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانە بۆ پاراستنی خۆیان سەنگەری خۆپاراستن و بەرگرییان دروستکردووە.
هەڵوێستی تێکۆشانی ئازادی، کە پرۆسەی ژیانەوە و بەرخۆدانی گەلی کوردە، بە واتای سڕینەوەی هەموو ئەو شتانەیە، کە لە دەستچوون. ئەم خەبات و تێکۆشانە ٤٠ ساڵە بەردەوامە، بە ئەندازەی ئازارەکانی گەلی کورد تێکۆشانێکی سەربەرزانەشە و بە مانای ناچاربوونە بە سەرکەوتن. ئەم خەبات و تێکۆشانە وەرچەرخاوە بۆ زیندووکردنەوەی بەها کۆمەڵایەتیەکان، کە حەوت نهۆم لە ژێر زەویدا شاردراوەتەوە و بەخاک سپێردراوە و هاوکات لەگەلیشی بووەتە فەلسەفەیەکی ژیان، کە چیتر ناتوانرێت پاشەکشەی پێبکرێت.
بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ئاستێکی سەرەکیی مێژووی ئێمەیە
قۆناغ و پڕۆسەی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥دا وەک تاکتیکێک بۆ پاراستنی بەهاکانی خۆی، لە مێژووی بەرخودانی ئێمەدا بووەتە ئاستێکی سەرەکی. بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە دژی توندوتیژییەکانی دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بووەتە شێوازێک لە راپەڕین و وەرچەرخان، کە لەگەڵ بیر و رێکخستندا ئاوێتەى یەکتر بوون و بوون بە یەک. دوای ٤٠ ساڵ لە خەبات و تێکۆشان، گەل دیسانەوە جەوهەر و ئیرادەی خۆی بەدەستهێنایەوە و ئەوەش بووەتە هەڵوێستی بەرگریکردن لەخۆ و خۆپاراستن. بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری بووە بە جەنگێکی گەورە و بەهێز بۆ ژیان و ڕزگاری. بووە بە جەنگێکی نەتەوەیی، شۆڕشگێڕی و دیموکراتیک. هەڤاڵ چیاگەریش بووە بە فەرماندەی ئەم بەرخۆدانە ڕۆحییە، بڕوامەندە، رەنجدەرانە، خاکی، بیر، ئیرادە، پێداگری و سەرکەوتن.
هەڤاڵ چیاگەر بەهەڵوێستی "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە، کە هەموو ئەو شتانە شەهیدان بە شەڕی خۆیان بنیاتیان ناوە بیگەینینە کۆتایی و ئامانجەکەی" بووەتە دەربڕینێکی بەرجەستەی پێداگر و بە بڕیار، خۆدەربڕین و پراکتیزەکردنیان لە تێکۆشاندا. هەڤاڵ چیاگەر بوو بە عەگید، ڕێگای ڕزگاری گەلی و بەو باوەڕە مەزنەوە گرتەبەر، کە پشتی بە گەل بەستبوو، کە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی سەرکەوتن بەدی دەهێنێت، چونکا پشتبەستووە بە گەل. بووە ڕێزلێنانێک بۆ گەنجانی خۆڕاگری کورد. بەرخۆدانی سوور، کە ٩٥ ڕۆژی خایاند چووە ناو مێژووی بەرخۆدانی گەلانی جیهان، بووەتە نموونە بۆ هەموو گەلانی جیهان. بە پێداگری لە دژی دەوڵەتی تورک، کە هێزێکی ناتۆیە، لە مێژووی بەرەنگارانەدا بووەتە سیمبولی هیوا بۆ سەرکەوتن و باوەڕبوون بە خۆ. ئەو شەڕە بە چەندین کلاشینکۆف لە دژی یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی ناتۆ، کە خاوەنی تەکنیک و تەقەمەنی ناتۆ بوو شەڕی کرد.
بەرخۆدانی هەڤاڵ چیاگەر جارێکی دیکە سەلماندی، کە دەتوانین تا کۆتایی شۆڕش بڕۆین و ئەوەش بەرهەمی شۆڕشە. فەرماندە چیاگەر و شەڕڤانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە لۆژیک و ئومێدێکی زۆرەوە ڕاستیی سەرکەوتنیان پشتڕاست کردووەتەوە و بوونەتە قارەمانێک، کە بێ گوێدانە کۆتایی سەرکەوتنیان ڕاگەیاندووە. فەرماندە چیاگەر پێکەنینەکەی لە یادی هەموواندا مایەوە، لە مێژووی کوردستان و تێکۆشانی ئێمە دا وەک فیدایی فیداییەکان بەشداریی لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دا کردووە. لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ چیاگەردا، ئێمە بە ڕێزەوە لە کەسایەتی ئەودا یادی هەموو شەهدەیەکانی بەرخودان دەکەینەوە. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە پەیوەست و پابەندی بیر و ئامانجیان بین و بەدڵنیاییەوە ئەم شۆڕشە ئەنجامێکی دیاریکراو و روونی دەبێت".
ژ.ت